کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق

عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق

عێراق

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگرێت
عێراق23-11-2026

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگرێت

6 کەس لە عێراق دەستگیرکران کە یۆرانیۆمیان پێبووە
عێراق23-11-2026

6 کەس لە عێراق دەستگیرکران کە یۆرانیۆمیان پێبووە

رووداو دیجیتاڵ


عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە دەستبەرداری سیاسەتی هاوسەنگی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان نابن و داواشی لە ئەمریکا و ئێران کرد بە رێگەچارەی ئاشتییانە ململانێی نێوانیان یەکلا بکەنەوە.


دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، لە بارەگای کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر گوتارێکی پێشکێش کرد.


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە عێراق دەستبەرداری سیاسەتی هاوسەنگی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان نابێت، هەروەها دووپاتی کردەوە، لە پابەندبوون بە چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسا و ئەوەی کە چەک لە دەرەوەی دامەزراوە سەربازییە فەرمییەکان نەبێت.


عەلی فالح زەیدی رایگەیاند، کە دەستیان کردووە بە پرۆسەی چاکسازیی گشتگیر بۆ پەیکەری کارگێڕی و دارایی و حکومی و چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکان، کە لە رێگەیانەوە گەندەڵی چووەتە ناوەوە و دەستیان کردووە بە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و "پاڵپشت بە گەل" کار لەسەر گەڕانەوەی پارە دزراوەکان دەکەن.


ئەو گوتارە لە چوارچێوەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو بۆ میسر، کە رۆژی دووشەممە ئەنجامی دا و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر کۆبووەوە.


عەلی فالح زەیدی رایگەیاند، کە عێراق سامانێکی سرووشتیی زۆر و پێگەیەکی دانسقەی هەیە، کە هانیان دەدات بەرەو پێش بچن و روویان لە بونیاتنانی هاوبەشیی کارا و بەرهەمدار کردووە، کە بەرژەوەندیی هاوبەش لەبەرچاو بگرێت.


سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە ئێران و ئەمریکا کرد، کە پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی نێوانیان.



بابەتی پەیوەندیدار

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگرێت
عێراق23-11-2026

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگرێت

6 کەس لە عێراق دەستگیرکران کە یۆرانیۆمیان پێبووە
عێراق23-11-2026

6 کەس لە عێراق دەستگیرکران کە یۆرانیۆمیان پێبووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە