Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەوە ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە

ئەوە ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە

کوردستان28-05-2022

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە بەردەڕەش دوو ژن گیانیان لەدەستدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەها مستەفا

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

تەها مستەفا

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2022

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە


رووداو دیجیتاڵ

لەسەر رێگەی دهۆک-هەولێر لە ئۆڤەرپاسی نزیک گوندی سیگردک-ی سەر بە قەزای بەردەڕەش، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
 
ئەمڕۆ شەممە 28.5.2022  حازم محەممەد، گوتەبێژی هاتووچۆی قەزای بەردەڕەش بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، کاژێر 4:45ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر رێگەی دهۆک-هەولێر لە ئۆڤەرپاسی نزیک گوندی سیگردک-ی سەر بە ناحیەی رۆڤیا لە قەزای بەردەڕەش، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا کە ئۆتۆمبێلێکی پیکابە و لە رووداوەکەشدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
حازم محەممەد هۆکاری وەرگەڕانەکەشی بۆ تیژڕەوی گەڕاندەوە کە شوفێر نەیتوانیوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی بکات بۆ پێچکردنەوە لە ئۆڤەرپاسەکە. 
 
هاوکات عەمید سەعدی ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، ئەو دوو ژنەی گیانیان لەدەستداوە ناویان لەیلا سلێمان رەجەب و مەریەم عومەر رەجەبە و تەمەنی هەردووکیان 60 ساڵە و خەڵکی ئامێدین، بەڵام لە دهۆک دەژیان.
 
سەبارەت بە بریندارەکان عەمید سەعدی گوتی: یوسف عومەری تەمەن 60 ساڵ شوفێرەکە بووە، ئێستا  لەبەر سەختی برینەکەی ناتوانێت قسە بکات و لەبارەی سێ سەرنشینەکەی دیکەی نێو پیکابەکەش ئاماژەی بەوەکرد، شیفا عەگید 2 ساڵ، سۆلین سەفەر 30 ساڵ و جیهان یوسف عومەر 9 ساڵ رەوشیان باش و جێگیرە.