کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوای 48 کاژێر خۆپێشاندەرانی دەربەندیخان مانگرتنیان شکاند

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەکرەم فەرەج
ئەکرەم فەرەج14-02-2023

بابەتی پەیوەندیدار

فێستیڤاڵی "شال و شەپک" لە زاخۆ بە کۆنسێرتی هۆزان دینۆ کۆتاییهات
کوردستان11-06-2026

فێستیڤاڵی "شال و شەپک" لە زاخۆ بە کۆنسێرتی هۆزان دینۆ کۆتاییهات

پەیامی پارتی و یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکدی
کوردستان11-06-2026

پەیامی پارتی و یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکدی

دەرباز کۆسرەت رەسووڵ: ئامادەین لەگەڵ پارتی کۆببینەوە
کوردستان11-06-2026

دەرباز کۆسرەت رەسووڵ: ئامادەین لەگەڵ پارتی کۆببینەوە


رووداو دیجیتاڵ 

دوای 48 کاژێر لە مانگرتن، حەوت خۆپێشاندەرە مانگرتووەکەی دەربەندیخان مانگرتنیان شکاند، بەڵام دەڵێن: "لە خۆپێشاندان و گردبووەنەوە بەردەوام دەبین." 
 
هاوکار قادر، یەکێک لە دەستەی راوێژکارانی گردبوونەوە و ناڕەزایی هاونیشتمانییانی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ماوەی 14 رۆژە لە خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەردەوامین و تاوەکو وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێنەوە خۆپێشاندان بەردەوام دەبێت."
 
گوتیشی، "خۆپێشاندانەکان بەشێوەی ئێستا و دوور لە تووندوتیژی بەردەوام دەبن و ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە هەنگاوی دیکەمان دەبێت." 
 
لەبارەی هەنگاوی دواتریانەوە، هاوکار قادر دەڵێت: "هێشتا دیار نییە رەنگە بۆ گەیاندنی داواکاریی و ناڕەزایەتییەکانمان سەردانی بەغدا بکەین." 
 
بڕیارە ئەمڕۆ، سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان لەگەڵ تیمێکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان و داواکاری ئەو هاونیشتمانییانەی کە گردبوونەتەوە.
 
سلێمان محەممەد رۆژی دووشەممە بە رووداوی گوت، لەبارەی سەرجەم ئەو بەڵێنانەی بە هاونیشتمانییانی دەربەندیخان دراون لەگەڵ تیمی قوباد تاڵەبانی گفتوگۆ دەکەن و هاونیشتمانییانیش چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیەن بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی راگرتنی یان بەردەوامی گردبوونەوەکەیان بدەن. 
 
رۆژی 1ی ئەم مانگە، هاونیشتمانییانی دەربەندیخان دەستیان بە گردبوونەوە کرد و داواکاری سەرەکییان دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و کارەبایە. ئەو قەزایە گرفتی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هەیە و بۆ چارەسەرکردنی لە ساڵی 2013 بەردی بناخەی پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان دانرا، بەڵام لەبەر خەرجنەکردنی تەواوی بودجە، کۆمپانیای جێبەجێکار کارەکانی راگرت.
 
بودجەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان 19 ملیۆن دۆلارە و تائێستا چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرجکراوە و بەو بودجەیە 55٪ی کارەکانی تەواو کردووە. 
 
 
ئەکرەم فەرەج
ئەکرەم فەرەج14-02-2023

بابەتی پەیوەندیدار

فێستیڤاڵی "شال و شەپک" لە زاخۆ بە کۆنسێرتی هۆزان دینۆ کۆتاییهات
کوردستان11-06-2026

فێستیڤاڵی "شال و شەپک" لە زاخۆ بە کۆنسێرتی هۆزان دینۆ کۆتاییهات

پەیامی پارتی و یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکدی
کوردستان11-06-2026

پەیامی پارتی و یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکدی

دەرباز کۆسرەت رەسووڵ: ئامادەین لەگەڵ پارتی کۆببینەوە
کوردستان11-06-2026

دەرباز کۆسرەت رەسووڵ: ئامادەین لەگەڵ پارتی کۆببینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە