Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان30-05-2026

جوووتیارێک: لە عێراق بۆ دۆنمێک 800 کیلۆ گەنم وەردەگیرێت، بەڵام لە کوردستان 130 کیلۆ

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەحمەد حەمید

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی پێشمەرگە: تێکەڵکردنی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بە یاسا دەکرێت نەک دانوستاندن
کوردستان30-05-2026

وەزارەتی پێشمەرگە: تێکەڵکردنی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بە یاسا دەکرێت نەک دانوستاندن

نەوزاد شێخ کامیل بۆ رووداو: هەوڵەکان بۆ زیادکردنی پشکی گەنمی هەرێمی کوردستان بەردەوامن
کوردستان30-05-2026

نەوزاد شێخ کامیل بۆ رووداو: هەوڵەکان بۆ زیادکردنی پشکی گەنمی هەرێمی کوردستان بەردەوامن

120 مێگاوات لە هەرێمی کوردستانەوە دەدرێتە پارێزگای دیالە
کوردستان30-05-2026

120 مێگاوات لە هەرێمی کوردستانەوە دەدرێتە پارێزگای دیالە

رووداو دیجیتاڵ 

جوووتیارێکی نموونەیی دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە زۆر باشە، بەڵام بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵ و تێچووی زۆری چاندن، جووتیارانی کوردستانی خستووەتە دۆخێکی سەختەوە.

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا، سایلۆکانی هەرێمی کوردستان لە کاژێر 08:00ی بەیانییەوە دەرگاکانیان بکەنەوە و دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوووتیاران بکەن. 

جوووتیاران لە سەرەتای مانگی شەشەوە تاوەکو 20ـی مانگ دەتوانن گەنمەکانیان رادەست بکەن. دروێنەی گەنم لە ناوچە گەرمەکانی باشووری کوردستان نزیکەی 2 هەفتەیە دەستی پێکردووە و لە هەندێک ناوچەی دیکەش تازە دەست بە دروێنە دەکرێت.

شێخ جەمالی کربچنە، جوووتیاری نموونەیی لە چەمچەماڵ دەڵێت، دەستپێکی دروێنەی گەنم و جۆ لە ناوچەکە دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەم ساڵ زۆر بێت، بەڵام کێشەی سەرەکییان لەگەڵ سایلۆکان و ئەو بڕەیە کە بەغدا دیاری کردووە.

ئەو جووتیارە نموونەییە دەڵێت، "بەغدا هەموو ساڵێک گێژاو بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دروست دەکات. لەکاتێکدا لە شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەر دۆنمێک 800 کیلۆ گەنم وەردەگرن، بۆ جووتیاری کورد تەنیا 130 کیلۆیان دیاری کردووە. ئەمە وەک ئەوە وایە بەغدا ئێمە وەک هاووڵاتیی پلە دوو بناسێنێت."

سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان، شێخ جەمال ئاماژەی بەوە کرد، تەنیا تێچووی یەک تۆن پەینی کیمیایی گەیشتووەتە ملیۆنێک و 420 هەزار دینار، کە یەکسانە بە نرخی چوار تۆن گەنم لە بازاڕدا. ئەمەش وای کردووە جووتیاران جگە لە ماندووبوون، هیچ قازانجێکی ئەوتۆیان بۆ نەمێنێتەوە.

قسەکانی ئەو جوووتیارە رۆژی شەممە 30-5-2026 لەکاتی بەشداریکردنی بوو لە بووڵتەنی کاژێر 16:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە رێبوار عەلی پێشكێشی کرد.

یەکێکی دیکە لە گرفتەکانی جوووتیاران وەک شێخ جەمال باسی دەکات، رێگرییەکانی بازگەکانە بۆ گواستنەوەی گەنم لە نێوان شارەکاندا. ئەو دەڵێت، "پێشتر گەنممان دەبرد بۆ سایلۆکانی کەرکووک، بەڵام ئێستا لە بازگەکان رێگریمان لێ دەکرێت و ناهێڵن گەنمەکەمان ببەین، لەکاتێکدا بۆ کەسانی دیکە رێگەپێدراوە."

ئەو دەڵێت، "هەروەها لە بەردەم سایلۆکانیشدا لۆرییەکانمان 10 بۆ 20 رۆژ نۆرە دەگرن و بۆ هەر شەوێکیش دەبێت نزیکەی 100 هەزار دینار بدەینە شۆفێری لۆرییەکان."

بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە و لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵییە، بە 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک لە جوووتیاران وەردەگیرێت.

جوووتیارە نموونەییەکە دەڵێت، ئەمەش زیانێکی گەورەیە و جووتیاران ناچار دەکات بەرهەمەکانیان بە نرخێکی کەمتر بە عەلافەکان و بازاڕی رەش بفرۆشن، کە دواتر ئەوان بە ناوی خۆیانەوە رەوانەی سایلۆکانی دەکەن.

شێخ جەمال باسی لە گرفتێکی ژینگەییش کرد و گوتی، "بەهۆی ئەوەی سایلۆکان بەرهەمەکانمان وەرناگرن، ناچارین گەنمەکە لەناو کێڵگەکان و لە ژێر نایلۆندا کۆ بکەینەوە، ئەوەش رووبەرووی مەترسیی بەرازی کردووینەتەوە کە زیانێکی زۆر بە گەنمەکە دەگەیەنێت و دەبێت شەوانە پاسەوانیی گەنمەکانمان بکەین."

شێخ جەمالی کربچنە دەڵێت، بەپێی ئاگادارییەکانی ئەو، تاوەکو هەفتەی رابردوو وەزارەت [ـی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان] لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵ بووە بۆ گۆڕانکاری لە پلانەکەدا، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا هیچ نەرمییەکی پیشان نەداوە و لەسەر بڕیارە "ستەمکارانەکانی" بەرانبەر بە جووتیارانی کوردستان بەردەوامە.

ئەم ساڵ، 56 هەزار و 483 جوووتیار لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بەرهەمی رەنجی خۆیان دەکەن. وەزارەتی کشتوکاڵ پێشبینی کردووە کە ئەم ساڵ زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن گەنم لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێنرێت.

حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێت؛ بە شێوەیەک کە 292 هەزار تۆنی لە چوارچێوەی پلاندا بێت و 108 هەزار تۆنەکەی دیکەش لە دەرەوەی پلان بێت.