Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنداوی قشڵاخ لە سنە.

بەنداوی قشڵاخ لە سنە.

کوردستان01-06-2026

رۆژهەڵاتی کوردستان؛ بەنداوەکان سەرڕێژ دەبن و ئاوی ژێرزەویش مەترسی لەسەرە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەزایەکی کەشوهەوا: وەرزی داهاتوو باران کەمتر دەبارێت، بەڵام وشکەساڵی نابێت
کوردستان01-06-2026

شارەزایەکی کەشوهەوا: وەرزی داهاتوو باران کەمتر دەبارێت، بەڵام وشکەساڵی نابێت

دووکاندارانی عەلوەی دهۆک مانگرتنیان راگەیاند
کوردستان01-06-2026

دووکاندارانی عەلوەی دهۆک مانگرتنیان راگەیاند

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
کوردستان01-06-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای ئەوەی بارانبارینی ئەمساڵ لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ریکۆردی شکاندووە و زۆربەی بەنداوەکان سەرڕێژیان کردووە، بەڵام ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە زۆربەی پارێزگاکان هێشتا لە دۆخی قەیراندایە و مەترسیی رۆچوونی زەوی لە ئارادایە.

بەپێی ئامارەکان، مەریوان لەسەر ئاستی ئێران پڕبارانترین شار بووە. هەرچەندە ئاستی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانی پێنج پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووژانەوەیەکی باشی بەخۆوە بینیوە، بەڵام وشکەساڵییە کەڵەکەبووەکانی ساڵانی رابردوو و بەکارهێنانی بێسەروبەری ئاو لە کەرتی کشتوکاڵ، وایکردووە ئاوی ژێرزەوی لە دۆخێکی هەستیاردا بمێنێتەوە.

مەریوان؛ پڕبارانترین شاری ئێران

بەپێی راگەیێندراوی کەشناسیی ئێران، شاری مەریوان بە تۆمارکردنی 1585 ملیمەتر باران، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی وڵاتەکە بەدەستهێناوە. لەنێو 11 پڕبارانترین شارەکانی ئێران، شەش شاریان دەکەونە رۆژهەڵاتی کوردستان:

  - مەریوان: 1585 ملیمەتر (پلەی یەکەم).
  - سەردەشت: 1272 ملیمەتر (پلەی چوارەم).
  - پاوە: 1148 ملیمەتر (پلەی شەشەم).
  - پیرانشار: 1116 ملیمەتر (پلەی حەوتەم).
  - شوڵئاباد: 1113 ملیمەتر (پلەی هەشتەم).
  - سەوڵاوا: 1081 ملیمەتر (پلەی دەیەم).

ورمێ؛ حەوت بەنداو سەرڕێژیان کردووە

مەجید رەستگاری، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ورمێ رایدەگەیێنێت، ئاستی ئاوی بەنداوەکان گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا. حەوت بەنداو (بۆکان، مهاباد، شەهید قەنبەری، دانالۆ، سێلوە و کانی سێو) بە تەواوی پڕبوون و سەرڕێژیان کردووە.

بەڵام لە بەرامبەردا، ئاستی ئاوی ژێرزەوی پارێزگاکە 18 سانتیمەتر دابەزیوە. دەشتەکانی سەڵماس، قالقاچی و کەهریز لە "دۆخی سوور"دان و مەترسیی رۆچوونی زەوییان لەسەرە.

سنە؛ قەیرانی ئاو لە "دەشتە تینووەکان"

لە پارێزگای سنە، تێکڕای بارانبارین 29% زیادی کردووە و پڕبوونی بەنداوەکان گەیشتووەتە 72%. ئارەش ئاریانەژاد، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگاکە دەڵێت، پێنج بەنداو (گاران، زرێبار، چراوێس و سەبەدلوو) سەرڕێژیان کردووە.

سەرەڕای ئەمەش، دەشتەکانی قوروە، دێولان و چەرداوڕۆ لە قەیرانی قووڵدان، چونکە 90%ی ئاوی ئەم ناوچانە بە شێوازی کۆن بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت و زیانێکی گەورەی بە ئاوی ژێرزەوی گەیاندووە.

کرماشان؛ 25%ی توانای بەنداوەکان هێشتا بەتاڵە

بەهرام دەروێشی، بەڕێوەبەری ئاوی کرماشان ئاماژە بەوە دەکات کە 75%ی توانای بەنداوەکان پڕبوون. چوار بەنداو (داریان، شەرەفشا، تەنگەحەمام و ئازادی) 100% پڕبوون.

هۆشداریی سەرەکی لەم پارێزگایەدا ئەوەیە کە بەنداوی گاوشان (سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی کرماشان) تەنیا 38%ی پڕ بووە. هەروەها حکومەت تەنیا لە ساڵێکدا بە داخستنی بیرە نایاساییەکان، رێگریی لە بەفیڕۆچوونی 60 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ژێرزەوی کردووە.

ئیلام؛ مەترسیی رۆچوونی زەوی لە باشوور

لە پارێزگای ئیلام، پڕبوونی بەنداوەکان گەیشتووەتە 75%. بەنداوەکانی ئیلام و ئەیوان سەرڕێژیان کردووە. سادق عەلیزادە، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگاکە دەڵێت، سامانی ئاوی
ژێرزەوی لە دەشتەکانی مێهران و دێلوڕان لە دۆخێکی خراپدایە و ساڵانە 20 تاوەکو 30 سانتیمەتر دادەبەزێت.

لوڕستان؛ نزمترین ئاستی گلدانەوەی ئاو

بە پێچەوانەی پارێزگاکانی دیکە، بەنداوەکانی لوڕستان تەنیا 43%یان پڕبووە و هێشتا 57%یان بەتاڵە. عەلیڕەزا کاکاوەند، بەڕێوەبەری ئاوی لوڕستان دەڵێت، گەورەترین بەنداوی پارێزگاکە (بەنداوی مروک) کە توانای 105 ملیۆن مەتر سێجای هەیە، ئێستا تەنیا 14 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.

لە لوڕستانیش دۆخی ئاوی ژێرزەوی مەترسیدارە؛ بەجۆرێک لە دەشتی ئەلیشتەر ئاستی ئاوەکە 2.4 مەتر دابەزیوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە بارانبارینەکان نەیانتوانیوە قەرەبووی وشکەساڵییە درێژخایەنەکان بکەنەوە.

سینا سۆما
سینا سۆما01-06-2026