رووداو- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 3-5-2016، چەكدارانی داعش بەدرێژایی نزیكەی 100 كیلۆمەتر لە میحوەرەكانی (مەخموور، گوێڕ، خازر، باشیك، بادۆش، ناوەران، تلسقۆف) لەیەك كاتدا بە خۆكوژ و چەكی قوڕس هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
دوا بەدوای شەڕەکان لەو میحوەرانە، بەشداربووانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەیان هاشتاگیان بۆ قسەکردن و ئەپلوودکردنی وێنە لەسەر کۆمەڵی هاشتاگ کەوتنە کێبڕکێ و قسەکردن، بەشێوەیەک تریندی هەرە لە پێشەکان هاشتاگی #البیشمرکە- پێشمەرگەیە، واتا زۆرترین قسەی ناوچەیەکی جیهان لەسەر ئەو هاشتاگە کراوە کە بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو نزیکدەبێتەوە لە 2400 توویت، لە پێش ئەوە هاشتاگی #الموصل نزیکەی 8 هەزار تویتی لەسەر کراوە.
بەشێوەیەک رۆژی سێشەممە 3-5-2016 هەریەک لە هاشتاگەکانی #البيشمركه ، #Mosul ، #تلسقف ، #الموصل ، #تل_اسقف ، #ولايه_نينوي، نزیکەی 15 هەزار تویتیان لەسەر کراوە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
ئەم جگە لەوەی لایەنگران و بەشی زۆری نەیارانی داعش لەسەر هاشتگای#غزوة_الشيخ_ابي_علي_الانباري زۆرترین وێنە و ڤیدیۆ و گفتوگۆ و شەڕە قسەیان کردووە.



