رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پڕۆژەی رووناکی بۆ رووداو، ئێوارەی ئەمڕۆ دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، "کێشە تەکنیکییەکانی بەردەم کەمبوونەوەی کارەبا چارەسەرکراون، بۆیە ئەمڕۆ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا رابگەیێنێت.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە کارەبای 24 کاژێریی پڕۆژەی رووناکی بەهۆی "کێشەی تەکنیکییەوە" رۆژانە چوار بۆ پێنج کاژێر دەبڕێ.
دوێنێ شەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی "کێشەی تەکنیکی و چاکسازییەوە" بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەتەوە و تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.


.png&w=3840&q=75)
