رووداو دیجیتاڵ
چالاکییەکانی دووەم رۆژی فێستیڤاڵی شال و شەپک لە زاخۆ بەڕێوەچوو، کە هاوکات دوایین رۆژی فێستیڤاڵەکە بوو.
لە دووەم رۆژی فیستیڤاڵەکەدا، چەندین پانێڵ لەبارەی مێژوو و کولتووری شاڵ و شەپک و جلوبەرگی کوردییەوە پێشکێش کران.
ئێوارەکەی، چەندین گرووپی جیاواز لە ناوخۆ و دەرەوەی باشووری کوردستان، لەسەر ستەیج بە مۆسیقا و هەڵپەڕکێی تایبەت بە ناوچەکانیان، نمایشیان کرد.
بەشداریکردنی گرووپێک لە نایجیریا و گرووپێکی دیکە لە لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرنجی ئامادەبووانی بەلای خۆیدا راکێشا.
لە کۆتاییدا، هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، هۆزان دینۆ، کۆنسێرتێکی ساز کرد و چەندین گۆرانیی پێشکەش کرد و ئامادەبووانی دڵخۆش کرد.
