رووداو دیجیتاڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە چیای رۆڵە، پێشمەرگەیەک هەڵدێرا. بەرگریی شارستانیی سۆران راگەیاند، گیانی لەدەستداوە. رۆژی یەکشەممە، 14ـی حوزیرانی 2026، رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی هەڵدێران لە چیای رۆڵە لە لای دیوی دەرگەڵە، کە تێیدا پێشمەرگەیەک بە ناوی (بایز عەبدوڵڵا) هەڵدێراوە؛ کە دەوامیان لەوێیە و لە ئەرکدا بووە". گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ تیمەکانیان بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون. دەرکەتووە لە ئەو پێشمەرگەیە شانەیەکی هەنگی بینووە و بەدوایدا رۆشتووە هەڵدێراوە. بە گوتەی رەوەند مەغدید، دوای گەیشتنی تیمەکان بۆ شوێنی رووداوەکە، دەرکەتووە ئەو پێشمەرگەیە کۆچی دوایی کردووە و ئێستا خەریکی هێنانەوەی تەرمەکەن." گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێ، دوای هێنانەوەی تەرمەکە و تەواوکردنی رێکارەکان، رەوانەی دادپزیشکی دەکرێت.
کوردستان11-07-2026محەممەد ئەمین پێنجوێنی: داوا دەکەم نێچیرڤان بارزانی بۆ کاراکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی سەردانی تورکیا بکات
کوردستان11-07-2026"لە ئاکرێ کار نییە و ناچارم بۆ بژێوی رۆژانە 12 کاژێر کار لە دهۆک بکەم." کرێکارێک ئەمەی بە رووداو گوت..