رووداو دیجیتاڵ سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) و شاندێکی یاوەری کرد و بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا کراوە. رۆژی چوارشەممە، 1ـی تەممووزی 2026، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، بارەگای بارزانی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە: "لە دیدارەکە دا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد." سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە، بارەگای بارزانی رایگەیاند: " جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە."