رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی هەڵۆیەکی نەخۆش لە شاری بۆکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە، چارەسەرکرا و گەرێندرایەوە نێو سرووشت.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تەممووزی 2026 دیار محەممەد نەژاد، ئەندامی ئەنجوومەنی ژینبانانی بۆکان لە شاری بۆکان بە رووداوی راگەیاند، "23ی حوزەیران هەڵۆیەک لە گوندی باغڵوجە دۆزرایەوە کە دەرکەوت نەخۆشە و بە مەبەستی چارەسەری درایە ئەنجوومەنی ژینبانانی بۆکان."
دیار محەممەد نەژاد گوتی، "هەڵۆکە لەلایەن ژینگەپارێز و کەسانی شارەزاوە چارەسەرکرا."
ژینگەپاریزەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی چارەسەر، هەڵۆکە لە شاخی بەردەزەرد ئازادکرا و گەڕێندرایەوە نێو سرووشت.


