رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکرنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی 6 دەکات و لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
بەپێی خشتەیەک کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
رۆژی چوارشەممە، 15-07-2026 لە یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن:
- کەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
- زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاباران
- خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،
- وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی پەروەردە
رۆژی پێنجشەممە، 16-07-2026 ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن:
- وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی داد
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی کشتوکاڵ
- وەزارەتی بازرگانی
- وەزارەتی گواستنەوە
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی رۆشنبیری
- وەزارەتی ئەوقاف
- وەزارەتی شەهیدان
- سەرۆکایەتیی هەرێم
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
- دەستەکانی دەستپاکی، ژینگە، مین، وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
- فەرماندەیی زێرەڤانی و هێزی فریاکەوتن
- دیوانی چاودێریی دارایی
- ئەنجوومەنی دادوەری
- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
رۆژی شەممە، 18-07-2026
- پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)
- ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان
- فەرماندەیی دەڤەری 1 و 2


.jpg&w=3840&q=75)
