رووداو دیجیتاڵ قایمقامی قەزای هەریر ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر سنووری قەزاکە بە تایبەتی فڕۆکەخانەی هەریر دەکەن. شەوی چوارشەممە 20ـی تەممووزی 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بنکەی ئاسمانیی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر خراوەتە خوارەوە. شێروان جەلال، قایمقامی قەزای هەریر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هەریر، تاوەکو ئێستا دۆخەکە ئاساییە." بنکەی ئاسمانیی هەریر دەکەوێتە پارێزگای هەولێر، پێشتریش چەندین جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کراوەتە ئامانج. لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 922 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە. لە ئەنجامدا 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 148 کەسی دیکە بریندار بوون. ژمارەی هێرشەکان بەگوێرەی پارێزگاکان: - پارێزگای هەولێر: 628 هێرش - پارێزگاکانی سلێمانی: 261 هێرش - پارێزگای دهۆک: 31 هێرش - پارێزگای هەڵەبجە: 2 هێرش