رووداو دیجیتاڵ
بە هۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیل لە سەردەشت دوو گەنج گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی تەممووزی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "درەنگی شەوی رابردوو بە هۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیل لە ناو شاری سەردەشت دوو گەنج گیانیان لە دەستدا."
ئەو هاونیشتمانییە گوتی: لە رووداوەکەدا ناسر باپیری و زەکەریا باپیرزادە گیانیان لە دەستداوە.
هاونیشتمانیەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تیژڕۆیی هۆکاری پێکدادانی دوو ماتورەکە بووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە دەبنە قوربانی؛ بەجۆرێک لە ماوەی ساڵێکدا 19 هەزار و 540 کەس لەو وڵاتە بە رووداوی جۆراوجۆری هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.




