رووداو دیجیتاڵ
بە چەند درۆنێک جارێکی دیکە هێرش کرایەوە سەر شاری هەولێر، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لانیکەم سێ درۆن لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون.
هێرشەکانی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 24-7-2026 کران، بەهۆیەوە ئاگر لە بەشێکی پووش و پاوانی سنووری گوندی گەزنە لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە.
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لایەنە فەرمییەکانی هەولێر ئاماری هێرشەکان و زیانەکانیان رانەگەیاندووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای جەنگەوە لە 28ـی شوباتەوە بە زیاتر لە 930 درۆن و مووشەک هەرێمی کوردستان بۆردوومان کراوە، بەهۆیانەوە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 150 کەسیش بریندار بوون.


