ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگەیەک لەسەر رێگەی هەولێر بۆ کەرکووک کەوتنەوە، زیانی مادی زۆری هەبوو و بەڵام زیانی گیانی نەبوو. لەم وێنانە پاشماوە و زیانەکان ببینە. ئاگرەکە لە کۆگەی رۆن و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل کەوتەوە، چەندین تراکتۆر، بارهەڵگر و کۆگەیەکی پڕ لە رۆن سووتان. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرانی رووداو، 9 کۆگە و پێشانگەی ئۆتۆمبێل سووتاون و زیانی تەنیا یەکێکیان یەک ملیۆن دۆلار بووە.