رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 910 پلەداری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان واژۆکرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەو 910 پلەدارە واژۆکردووە کە لەسەر میلاکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانن.
لەبارەی پاڵپشتیی یاسایی بڕیارەکە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دواى ئهوهى ههموو ئهو پلهدارانه ماوهى ياسايييان تهواو كردووه و ڕێكارى پێويست بۆ بهرزكردنهوهى پلهكانيان گيراوهته بهر".


