رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەیان سامی عەبدولڕەحمان، بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆی و کەسوکار و بنەماڵەکەیان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواستووە "خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەکیان ببەخشێت."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەیان سامی عەبدولڕەحمان، سوپاسی خۆی و بنەماڵەکەیانی بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاندووە و پەیوەندی و هاوخەمییەکەی بە دڵنەوایییەکی گەورە داناوە.


