خوێندکارێکی خوێندنی دکتۆرای خەڵکی هەڵەبجە کە بۆ خوێندن لە چینە، لە شاری چینگداو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
رۆژی سێشەممە، 08-09-2026 تەرمی محەممەد سەعدەدین هادی، مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە و خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی ئۆشیان لە هەرێمی شاندۆنگی چین تەرمەکەی دۆزرایەوە.
رووداو پەیوەندیی بە زانکۆکەیەوە کرد و هەواڵی مردنی محەممەدیان پشتڕاستکردەوە. بەگوێرەی زانکۆیەکە تەرمی محەممەد بەیانیی ئەمڕۆ لە رووبارێکی چیندا دۆزراوەتەوە.
زانکۆیەکە دەڵێت: سبەی چوارشەممە پۆلیس راپۆرتی دادپزیشکی وەردەگرێتەوە و باڵیۆزخانەی عێراقی لێ ئاگادار دەکاتەوە.


