کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وەزارەتی بازرگانی: هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دابەش دەکرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باربارا لیف بۆ رووداو: ئەمریکا دەیەوێ پارتی و یەکێتی خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن
کوردستان20-11-2026

باربارا لیف بۆ رووداو: ئەمریکا دەیەوێ پارتی و یەکێتی خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن

لە لوڕستان لە 7 مانگدا 260 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
کوردستان19-11-2026

لە لوڕستان لە 7 مانگدا 260 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

لە وان 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار کرایەوە
کوردستان19-11-2026

لە وان 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە خەرجکردنی 500 ملیار دینار بۆ شایستە داراییەکانی جووتیاران کە پشکی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ، کە ئەمە وەجبەی نۆیەم و کۆتایی پارەی گەنمی ساڵی 2025ـە و لە هەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی ئەم ساڵیش دەکرێت.


رۆژی دووشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کۆبوونەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاردرا بە خەرجکردنی 500 ملیار دینار بۆ شایستە داراییەکانی جووتیاران کە بێگومان پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە؛ ئەمە دەبێتە وەجبەی نۆیەم و کۆتایی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 و هاوکات لەم وەجبەیەشدا دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ئەم ساڵیش دەکرێت".

سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنی پارەکە، نەوزاد شێخ کامیل گوتی: "بەپێی زانیارییەکان، لەو 500 ملیار دینارە، 250 ملیاری بۆ شایستەی دارایی جووتیارانی ساڵی 2025ـی هەموو عێراقە، کە پشکی هەرێمی کوردستان نزیکەی 6 ملیار و 911 ملیۆن دینارە و لە هەردوو پارێزگای دهۆک و سلێمانی ماوە، 250 ملیار دینارەکەی دیکەش بۆ شایستە داراییەکانی جووتیارانە بۆ گەنمی ئەم ساڵ".

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گوتیشی: "لە ماوەی یەک بۆ دوو رۆژی دیکەدا پشکی هەرێمی کوردستان لە پارەی گەنمی ئەم ساڵیش دیار دەبێت، دواتر چەکی بانکیمان بۆ دەنێرن و پاش تەواوبوونی رێکارەکان لە هەموو پارێزگاکان کە بە ئەگەری زۆرەوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

رۆژی یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بووژاندنەوەی ئابووریی وڵاتەکەی کرد و چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، لە نێویاندا خەرجکردنی 500 ملیار دینار بۆ شایستە داراییەکانی جووتیاران کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

پێشتر لە 15ـی مانگی رابردوودا، وەجبەی هەشتەمی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە بڕی 76 ملیار و 294 ملیۆن دینار لە بەغداوە خەرجکرا و هەفتەی رابردوو دابەشکرا.

بەگوێرەی رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ وەرگرتنی گەنمی ساڵی 2026، هەر تۆنێک گەنم کە بە شێوازی نوێی ئاودێری بەرهەم هاتبێت بە 700 هەزار دینار و ئەوانەی بە شێوازی کۆن بەرهەم هێنرابوون بە 500 هەزار دینار وەرگیراوە. 

پاریش حکومەتی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت بە نرخی 800 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، کە کۆی گشتیی پارەکەی نزیکەی 301 ملیار دینار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

باربارا لیف بۆ رووداو: ئەمریکا دەیەوێ پارتی و یەکێتی خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن
کوردستان20-11-2026

باربارا لیف بۆ رووداو: ئەمریکا دەیەوێ پارتی و یەکێتی خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن

لە لوڕستان لە 7 مانگدا 260 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
کوردستان19-11-2026

لە لوڕستان لە 7 مانگدا 260 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

لە وان 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار کرایەوە
کوردستان19-11-2026

لە وان 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە