رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی دا، "تیرۆریسێکی مەترسیدار" لە شاری هەولێر دەستگیرکرد، کە بەپێی مادەی 4ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراو بوو.
بەپێی راگەیێندراوێکی ئاژانسەکە، رۆژی پێنجشەممە، 8ـی تشرینی 2026، هێزەکانی هەواڵگریی پۆلیسی فیدراڵی، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە. دەستگیرکردنەکەش دوای بەدەستهێنانی زانیاریی وردی هەواڵگری و هەوڵی تەکنیکی بووە، کە رۆڵیان لە دیاریکردنی شوێنی تۆمەتبارەکە و دەستگیرکردنیدا هەبووە.
تۆمەتبارەکە بە یەکێک لە " تیرۆریستییە مەترسیدارەکان" ناوی هێنراوە و پێشتر بەهۆی چەندین کردەوەی تیرۆریستییەوە داواکراو بووە. لە کاتی دەستگیرکردنیدا، دەست بەسەر بڕێک پارەی بیانی، چەندین پاسپۆرت و کارتی بانکییدا گیراوە.



