رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی گشتیی ئەمهریکا کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر "پەلەکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
رۆژی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە گویندەلن گرین، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت: پەیوەندییەکانی ئەمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەدات، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی تهبایی ناوخۆ و کارکردن و پەلەکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی سەقامگیری، لەگەڵ دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.


