رووداو دیجیتاڵ
پرۆفیسۆر دکتۆر عەزیز سانجار، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لە کیمیا، لە 22ی تشرینی یەکەم بەشداری لە سیمینارێکدا دەکات کە لە زانکۆی دیجلە-ی ئامەد بەڕێوەدەچێت. سانجار، گەشتی زانستی و ئەزموونەکانی خۆی باس دەکات و وەڵامی پرسیاری بەشداربووانیش دەداتەوە.
پرۆفیسۆر دکتۆر عەزیز سانجار، زانای ناسراوی تورکیا و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری کیمیا، لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تایبەتدا لە ئامەد لەگەڵ خوێندکاران کۆدەبێتەوە. لە سیمینارەکەدا کە لەسەر بانگهێشتی زانکۆی دیجلە بەڕێوەدەچێت، سانجار باسی کارەکانی لە جیهانی زانست و ئەزموونەکانی ژیانی پیشەیی خۆی دەکات.
بەرنامەکە لەلایەن ناوەندی جێبەجێکردن و توێژینەوەی هاوئاهەنگیی پڕۆژەکانی زانکۆی دیجلە رێکخراوە. رۆژی پێنجشەممە، 22ی تشرینی یەکەم، کاژێر 14:30 لە سەنتەری کۆنگرەکانی زانکۆی دیجلە بەڕێوەدەچێت.
پرۆفیسۆر دکتۆر عەزیز سانجار، کە بە کارە زانستییەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناسراوە، لە سیمینارەکەدا ژیانی خۆی و گەشتە زانستییەکانی دەگێڕێتەوە.
پرۆفیسۆر دکتۆر عەزیز سانجار کێیە؟
زانای بایۆلۆجی و بایۆکیمیایە
ساڵی 1946 لە مێردین لەدایکبووە
قۆناخی سەرەتایی و ناوەندیی لە مێردین خوێندووە
1969 یەکەمی زانکۆی پزیشکی ئیستەنبووڵ بوو
پسپۆڕییەکەی چارەکردنی خانە شێوێندراوەکانی DNAیە
2015 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری کیمیا بەدەستهێنا
لە 1977ـەوە لە ئەمریکا لە ویلایەتی کارۆلینا نیشتەجێیە
ئەندامی ئەکادیمیای زانستیی نیشتمانیی ئەمریکایە
لە زانکۆی کارۆلینا مامۆستایە
خاوەنی دەیان دەستەواژەی زانستییە کە لە فەرهەنگی بایۆلۆجی و کیمایی زانکۆی ئۆکسفۆرد تۆمار کراون


