رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەک بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، بەڵام مردنەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی دایەوە و
گوترا دوای بیستنی تووشبوونی کچێکی بە رووداوی هاتووچۆ مردووە، بەڵام برایەکی ئەمە
رەت دەکاتەوە.
ئازاد ئەحمەد، تەمەنی 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی چەمچەماڵە، ئەمڕۆ بە
جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد. پێش ئەم رووداوە، کچێکی ئۆتۆمبێل لێی داوە و چووە بۆ
نەخۆشخانە بۆلای، بەڵام دوای ئەوە گیانی لەدەستداوە.
محەممەدی برای ئازاد، لەوبارەوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "براکەم
نەخۆشییەکانی بەرزە پەستانی خوێن و پرۆستاتی هەبووە و پێشتریش نەشتەرگەری کردنەوەی
قەفەزی سینگ (دڵ)ی بۆ کراوە، بۆیە مردنەکەی بە رووداوی کچەکەیەوە گرێ
نادەین."
محەممەد گوتی: "براکەم سەردانی کچەکەی کردووە لە نەخۆشخانە و بە چاوی
خۆی بینیویەتی کە سەلامەتە و تەندروستیی زۆر باشە، بەڵام دوای گەڕانەوە جەڵتەی دڵ
لێی داوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."

