رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ رۆژی دووشەممە، 26-10-2026، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شێخ جەمال زاری، سکرتێری گشتیی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراقی کرد، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی سەقامگیریی عێراق کرایەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستیی هاوئاهەنگی و هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق کراوەتەوە.


