رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا کرد.
بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جەخت لەسەر بایەخی سەقامگیری و ئارامی و گرتنەبەری زمانی دیالۆگ لە ناوچەكە وەک بنەمای سەرەكیی بووژانەوە و پێشكەوتن كرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و بەرەوپێشەوەبردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا".

دەقی راگەیێندراوەکە:
رۆژی سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر بایەخی سەقامگیری و ئارامی و گرتنەبەری زمانی دیالۆگ لە ناوچەكە وەک بنەمای سەرەكیی بووژانەوە و پێشكەوتن كرایەوە.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و بەرەوپێشەوەبردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.

