رووداو دیجیتاڵ
رۆژی چوارشەممە 11-11-2026 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و دوو پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 10-11-2026 رایگەیاند، "کۆبوونەوەکەی بەیانی لەسەر دوو تەوەری سەرەکی دەبن.
بەپێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو تەوەرەکە بریتین لە:
یەکەم: باسکردنی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و روونکردنەوەی ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.
دووەم: باسکردنی هێرشەکان بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر کە لەلایەن وەزیری سامانە سرووشتییەکانەوە دەخرێتەڕوو.
مەسرور بارزانی کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانی باسی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکات، پێشتر رایگەیاندبوو، "ئەنجامی کۆبوونەوەکە دڵخۆشکەر بووە."
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەنگاوەکانی داهاتووی شاندی دانوستانکاری کوردستانیش دەکرێت لە بەغدا لەبارەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە.


