رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بە ناوی هەموو خەڵکی کوردستان قسە دەکەم، هەرێمی کوردستان دابەش ناکرێت".
رۆژی سێشەممە، مەسرور بارزانی لە کاتی راگەیاندنی پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە بەنداوی گۆمەسپانی هەولێر قسەی کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، "ئەوانەی دژی هەڵمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوەستن بۆ بەهێزکردنی کوردستان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، هەمان ئەو کەسانە بوون پێشتر هەموو هەوڵێکیان دا کوردستان نەبێتە خاوەن دەستووری خۆی و پەرلەمان کارا نەبێتەوە".
"هەرێمی کوردستان دابەش ناکرێت"
مەسرور بارزانی رایگەیاند، "ئێمە بە هەموو هەوڵی خۆمان لەگەڵ ئەوەین قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان، شەرعیەتی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پارێراوە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە مەترسییەکی سەر هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "هەوڵێک هەیە بۆ دابەشکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و من بە ناوی هەموو خەڵکی کوردستان دەڵێم، هەرێمی کوردستان دابەش نابێت".
"دژایەتی دابینکردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت"
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بودجە رایگەیاند، "بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین بەڵام هەندێک لایەن دژی دابینکردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان هەوڵدەدەن".
دەرگا کراوەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای کرد لایەنە سیاسییەکان بەدەم بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی دا بچن بۆ پێکهێنانی حکومەت و ئاماژەی بەوە دا، کاراکردنەوەی پەرلەمان دژی هیچ لایەنێک نەبووە بەڵکو بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.
کاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا
مەسرور بارزانی لەبارەی کاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا رایگەیاند، بەشێکی پەیوەندیی بە کاتی چاکبوونەوەی کێڵگەی کۆرمۆرەوە هەیە و بەشێکی دیکەی پەیوەندی بە گەرەنتی ئەمنییە بۆ کۆرمۆر.
نوێدەکرێتەوە...


