کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

کشتوکاڵی کرماشان پلانێکی 3 ساڵەی بۆ زیاترکردنی بەرهەمی زەعفەران راگەیاند

سینا سۆما

سینا سۆما

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری سنە: ناوە رەسەنە کوردییەکان دەگەڕێندرێنەوە سەر گوندەکان
کوردستان20-11-2026

پارێزگاری سنە: ناوە رەسەنە کوردییەکان دەگەڕێندرێنەوە سەر گوندەکان

باربارا لیف بۆ رووداو: ئەمریکا دەیەوێ پارتی و یەکێتی خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن
کوردستان20-11-2026

باربارا لیف بۆ رووداو: ئەمریکا دەیەوێ پارتی و یەکێتی خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن

لە لوڕستان لە 7 مانگدا 260 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
کوردستان19-11-2026

لە لوڕستان لە 7 مانگدا 260 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ


بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان پلانێکی سێ ساڵەی بۆ زیاترکردنی بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە رادەگەیێنێت و بەپێی پلانەکە، رووبەری چاندنی زەعفەران سێ هەزار هێکتار زیاتر دەکرێت، کە ئێستا تەنیا 800 هێکتارە.


رۆژی پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، فەرهاد شەریفی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کرماشان بۆ کاروباری پەرەپێدانی بەرهەمە رووەکییەکان لە کۆبوونەوەی لیژنەی گونجان لەگەڵ کەمئاویی پارێزگاکەدا رایگەیاند، زەعفەران یەکێکە لەو بەروبوومانەی کە پێویستیی بە ئاوێکی کەم هەیە و دەکرێت ببێتە یەکێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییە ستراتیجییەکانی پارێزگای کرماشان.


فەرهاد شەریفی گوتی: "ئێستا رووبەری چاندنی زەعفەران لە کرماشاندا نزیکەی 830 هێکتارە و ساڵانە نزیکەی هەشت تۆن بەرهەمی هەیە." ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێستا کرماشان چ لەرووی رووبەری چاندن و چ لەرووی بڕی بەرهەمهێنانی زەعفەرانەوە، پلەی شەشەمی لەسەر ئاستی ئێران هەیە."


بەگوتەی ئەو بەرپرسەی کشتوکاڵی کرماشان، تێکڕای بەرهەمهێنانی زەعفەران لە هەر هێکتارێکدا لەو پارێزگایەدا 10 کیلۆگرامە، بەڵام گوتیشی: "حاڵەتی وامان هەیە کە بەرهەمەکەی دەگاتە 30 کیلۆگرام لە هەر هێکتارێکدا."


شەریفی باسی لە توانای بەرچاوی کرماشان کرد بۆ پەرەپێدانی چاندنی ئەو بەروبوومە و گوتی، جگە لە قەسری شیرین، لە هەموو ناوچەکانی دیکەی پارێزگای کرماشاندا زەعفەران دەچێندرێت و زۆرترین بڕی زەعفەرانی پارێزگاکەش لە شارەکانی کرماشان، داڵاهۆ و سونقور بەرهەم دێت.


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کرماشان روونیکردەوە کە چاندنی زەعفەران لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی ئێراندا بەهۆی کەمئاوی و بڵاوبوونەوەی هەندێک دەرد و نەخۆشیی کشتوکاڵییەوە تووشی کێشە بووە و کرماشان دەتوانێت کەڵک لەم دۆخە وەربگرێت و بکاتە دەرفەت بۆ پەرەپێدانی چاندنی زەعفەران و بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی ئەم بەروبوومە بەپیتە.


فەرهاد شەریفی لە کۆتاییدا پلانە سێ ساڵییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی کرماشانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "بەپێی ئەو ئامانجەی دیاریمان کردووە، بڕیارە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا رووبەری چاندنی زەعفەران لە کرماشاندا سێ هەزار هێکتار زیاد بکرێت و بگەیێندرێتە سێ هەزار و 800 هێکتار."


ئەمساڵ نرخی یەک کیلۆگرام زەعفەران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەپێی جۆر و کوالێتییەکەی لەنێوان 295 ملیۆن تمەن تاوەکو 350 ملیۆن تمەنە (1000 بۆ 1500 دۆلارە).


ئێران گەورەترین بەرهەمهێنەری زەعفەرانە لە جیهاندا و 90٪ـی زەعفەرانی جیهان لەو وڵاتەدا بەرهەم دێت. ساڵانە لەنێوان 250 تاوەکو 450 تۆن زەعفەران لە ئێراندا بەرهەم دێت، کە بەشێکی زۆری هەناردە دەکرێت.


بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری سنە: ناوە رەسەنە کوردییەکان دەگەڕێندرێنەوە سەر گوندەکان
کوردستان20-11-2026

پارێزگاری سنە: ناوە رەسەنە کوردییەکان دەگەڕێندرێنەوە سەر گوندەکان

باربارا لیف بۆ رووداو: ئەمریکا دەیەوێ پارتی و یەکێتی خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن
کوردستان20-11-2026

باربارا لیف بۆ رووداو: ئەمریکا دەیەوێ پارتی و یەکێتی خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن

لە لوڕستان لە 7 مانگدا 260 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
کوردستان19-11-2026

لە لوڕستان لە 7 مانگدا 260 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە