کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

خالید نەرمۆ: حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە فرەئایینی و رێوڕەسمی ئایینە رەسەنەکان دەکات

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات
کوردستان24-11-2026

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە
کوردستان24-11-2026

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

رووداو دیجیتاڵ


راوێژکاری جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان رایگەیاند، فرەئایینی و فرەکولتووری لە کوردستاندا مێژوویەکی هەزاران ساڵەی هەیە و خۆشحاڵن بەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری لەو فرەڕەنگییە، ئازادیی ئایینی و رێوڕەسمەکانی ئایینی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە دەکات.


رۆژی شەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2026، لە پەراوێزی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی کورد لە قەوقاز لە شاری تبلیس، پایتەختی جۆرجیا، خالید نەرمۆ، راوێژکاری جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان، بە کامێز شەدادی، نێردراوی رووداو بۆ جۆرجیای گوت، کوردستان خاوەنی مێژوویەکی دێرینی هەزاران ساڵەیە و گەلێکی خاوەن مێژوویەکی وا درێژ بێگومان خاوەنی کولتوور و ئایینی جیاواز و هەمەجۆرە.


خالید نەرمۆ ئاماژەی بەوە کرد، "وەک نوێنەری کۆمەڵگەیەکی رەسەنی کوردستانی کە ئایینی ئێزدییە و هەڵگری ناسنامە، دابونەریت و کولتوورێکی دێرینە"، بەشدارییان لەو کۆنفرانسەدا کردووە بۆ ئەوەی هەمەجۆریی ئایینیی نێو کۆمەڵگەی کوردستان پیشان بدەن.


راوێژکارەکەی جڤاتی رۆحانی گوتی: "خۆشحاڵین بەوەی لە کوردستاندا فرەئایینی هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پارێزگاری لەو هەمەجۆرییە، کولتوورە جیاوازەکان، ئازادیی ئایینی، ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی کردنی رێوڕەسمە ئایینییەکان دەکات، بەتایبەتی ئایینە رەسەنەکانی کوردستان کە یەکێک لەوانە ئێزدییە."


خالید نەرمۆ گوتیشی، لە هەموو جیهان و لە هەرچوار گۆشەی دنیادا کورد دەژین و دەتوانن بە شانازییەوە بڵێن کە لە هەرێمی کوردستاندا پارێزگاری لە فرەئایینی دەکرێت، کوردستانیشی بە "باخچەیەکی هەمەڕەنگی گوڵەکان" وەسف کرد کە ئایینی ئێزدی یەکێکە لە گوڵە جوان و رەسەنەکانی نێو ئەو باخچەیە.


دەقی هەڤپەیڤینەکە (پرسیار و وەڵام):


رووداو: بەڵێ، کۆنفرانسی کورد لە قەوقاز بەناونیشانی (رەنگینیی ئایینەکان لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا) ئەمڕۆ دەستیپێکرد و بە دوو پانێڵ بەردەوام دەبێت. نوێنەرانی هەموو ئایینەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی لەم کۆنفرانسەدا ئامادەن و شاندێکی کوردستانیش بەشدارە کە نوێنەرایەتیی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکات. ئێستا میوانی من خالید نەرمۆ، راوێژکاری جڤاتی رۆحانیی لالش، لەگەڵمانە. مامۆستا بەخێربێیت.


خالید نەرمۆ: ساخ بیت، زۆر سوپاس، منیش خۆشحاڵم کە وەک ئێزدییەک و وەک نوێنەر یان راوێژکاری جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان، ئەمڕۆ لەم کۆنفرانسە سێیەمەی کوردانی قەوقاز کە لە شاری تبلیس لە جۆرجیا ساز دەکرێت، بەشدارم.


رووداو: مامۆستا، لە تبلیس ئەوەی بە ناوی کوردەوە ئێمە دەیناسین هەموویان ئێزدین. نازانم ئێوە جاری یەکەمە یان چەندەمین جارە دێن، بەڵام دەزانم لە لالشەوە هەردەم نوێنەری لالش چ لە رووی رۆحانی و چ لە رووی کۆمەڵایەتییەوە سەردانی ئێرە دەکەن. ئەمجارە بۆ ئەم کۆنفرانسە هاتوون، ئێوە چ بابەتێک دەخەنە بەرباس؟


خالید نەرمۆ: وەک دەزانن ناونیشانی کۆنفرانسەکە فرەئایینییە لە کوردستاندا. کوردستانیش وەک دەزانن خاوەنی مێژوویەکی دێرینی هەزاران ساڵەیە و دەیان هەزار ساڵە کوردستان هەیە. بێگومان گەلێکی وا تەمەندرێژ و خاوەن مێژوویەکی درێژ، کولتووری جیاجیا، کولتووری ئایینی و کۆمەڵایەتیی هەمەجۆری هەیە. ئەو فرەئایینییەی لە کۆنەوە هەبووە تاوەکو سەردەمی هاوچەرخ بەردەوام بووە و ئایینی نوێش هاتوونەتە نێو کۆمەڵگەی کوردستانەوە. بەڵام ئێمەی ئێزدی وەک ئایینێکی رەسەنی کوردستانی و ئایینێکی دێرین کە خاوەنی مێژوویەکی دوورودرێژین و هەڵگری ناسنامەی ئایینیی کوردستانین بەو رێوڕەسم و دابونەریت و کولتوورە ئایینی و کۆمەڵایەتییەوە، خۆمان بە خاوەنی ئەو مێژووە دەزانین؛ بۆیە لێرە بەشدارین بۆ ئەوەی ئەو دێرینییە و ئەو پاشخانە ئایینی، کولتووری و کۆمەڵایەتییە لەم کۆنفرانسەدا ببینین. هەروەها بەشدارین وەک نوێنەری کۆمەڵگەیەکی رەسەنی ئایینی بۆ ئەوەی ئەو هەمەجۆرییە ئایینییە پیشان بدەین. خۆشحاڵین کە هەمەجۆرییەکی ئایینی لە کوردستاندا هەیە وەک هەموو کۆمەڵگەکانی دیکەی دنیا، بەڵام لە کوردستاندا جێگەی خۆشحاڵییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا پارێزگاری لەو فرەئایینییە دەکات، پارێزگاری لەو کولتوورە جیاوازانە دەکات؛ ئازادیی ئایینی، ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی رێوڕەسمە ئایینییەکان هەیە، بەتایبەتی ئایینە رەسەنەکانی کوردستان کە یەکێک لەوانە ئێزدییە و دەپارێزرێت. ئێمە ئەوەش بۆ وڵاتانی دنیا و کوردانی هەرچوار گۆشەی دنیا دەگوازینەوە و دەڵێین حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کوردستاندا پارێزگاری لەو فرەئایینییە دەکات. کوردستان وەک باخچەیەکی هەمەڕەنگی گوڵەکان وایە، بێگومان لەنێو ئەو گوڵانە و لەنێو ئەو فرەئایینی و فرەکولتوورییەدا، گوڵێکی جوان و رەسەنیش ئێزدییەکانن.


رووداو: زۆر سوپاس. خالید نەرمۆ، راوێژکاری جڤاتی رۆحانیی لالش لەگەڵمان بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات
کوردستان24-11-2026

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە
کوردستان24-11-2026

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە