رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی بەفربارین بەرزاییەکانی شارۆچکەی بەیشەبابی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستانی سپیپۆش کرد.
سێ ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوەندی پارێزگای شرنەخی گرتووەتەوە و لە دوێنێوە لە بەرزاییەکانیش بەفر دەبارێت.
لە چیای فەراشین کە دوو هەزار و 800 مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە، بەفر ناوچەکەی بە تەواوی سپیپۆش کرد. ئاستی بەفر لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە 20 سانتیمەتر. بەهۆیەوە رێگەی 21 گوند داخران.
تیمەکانی رێگەوبان و فریاکەوتنیش، بە ئامێرە قورسەکانی کارکردنەوە، رێگەی داخراوی 11 گوندیان کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، هۆشداری بە شوفێران دەدات لە گرتنەبەری رێگەکان لە کاتی شەو و بەرەبەیاندا بەهۆی بەستنی بەشێک لە رێگەکان.


