کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

رێبەر ئەحمەد بۆ رووداو: بە هیچ بڕیار و رێنماییەک پابەند نابین کە پێچەوانەی دەستوور بێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە
کوردستان24-11-2026

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە

سەرۆک بارزانی: هەرێمی كوردستان ناچێتە ژێر باری بڕیاری نادەستووری و سەپاندنی ئیرادەی هیچ كەس و لایەنێك
کوردستان24-11-2026

سەرۆک بارزانی: هەرێمی كوردستان ناچێتە ژێر باری بڕیاری نادەستووری و سەپاندنی ئیرادەی هیچ كەس و لایەنێك

بزووتنەوەی گۆڕان: بڕیارەکانی عێراق پێشهاتێکی مەترسیدارە
کوردستان24-11-2026

بزووتنەوەی گۆڕان: بڕیارەکانی عێراق پێشهاتێکی مەترسیدارە


رووداو دیجیتاڵ


رێبەر ئەحمەد هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دوایین بڕیارەکانی بەغدا رادەگەیێنێت و دەڵێت، "بە هیچ بڕیار، بەیان، رێنمایی یان یاسایەک پابەند نابین کە پێچەوانەی دەستوور بێت."


رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو گوتی، "هەر هەڵوێستێک کە لەگەڵ دەستووری عێراق دا بگونجێت، ئێمە یەکەم کەسین جێبەجێی دەکەین، بەڵام بەدەر لە دەستوور هیچ شتێکی زیاتر جێبەجێ ناکرێت."


لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە، رێبەر ئەحمەد لە قسەکانیدا بۆ رووداو ئاماژەی بەوە کرد، "ئێستاش ئامادەیی خۆمان رادەگەیێنین بۆ هەموو هەماهەنگی، کاری هاوبەش، لێکتێگەیشتنی هاوبەش و ئیدارەکردنی دەروازەکان کە مادەی دەستووریی هەیە، شتێک نییە شاراوە بێت ئێمە شتێک بڵێین و بەغدا شتێک بڵێت."


هاوکات لەبارەی کێشە بنەڕەتییەکان لەگەڵ بەغدا گوتی، "لە بنەڕەتدا ئێمە لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کێشەمان هەیە، یاسایەک لە ساڵانی رابردوو دەرچووێندراوە کە پێچەوانەی دەستوورە. دابەشکردنی دەسەڵات و سەرچاوەکان یەکێکە لە خاڵە سەرەکییەکانی فیدراڵیزم. کێشەمان لەگەڵ عەقڵییەتی ئیدارەدانی وڵات هەیە کە بە جۆرێکی مەرکەزی بیربکاتەوە و پێچەوانەی بیروبۆچوونی ئێمەیە؛ ئێمە لەدوای ساڵی 2003وە وڵاتێکی دیموکراسی، فیدراڵ و فرەلایەنمان بنیات ناوە."


وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوەکەی بەغدای بە جێگەی سەرسوڕمان و پرسیار ناوبرد و رایگەیاند، "هەمووان ئاگادارن کە ماوەیەکی دوورودرێژە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە زۆر لایەنەوە لە گفتوگۆدایە. ئەوانەی لە بەیاننامەکەی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە، نەدەبوو لە رێگەی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانەوە بڵاوبکرێتەوە، چونکە ئەمە بابەتێکە لە نێوان دوو حکومەتدا کە بە رێگەی دەستوور دروستکراون."


رێبەر ئەحمەد باسی لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و گوتی، "چەندین ساڵە گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی نەوت، گاز، دەروازە سنوورییەکان و گرێبەستەکانی نەوت دەکرێت و چەندین قۆناخیان بڕیوە، لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەبووە و بەم دواییانە شاند و پەیامی ئەرێنی ئاڵوگۆڕ کراون. کۆنووسێکی هاوبەشمان هەیە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە لە ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق واژۆ کراوە، بەڵام چەندین مانگە نابرێتە ئەنجوومەنی وەزیران، کەواتە ئەو لایەنەی رێگرە لە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە، کوردستان نییە."


سەبارەت بە هاوکارییەکانیش لە بواری رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا، وەزیری ناوخۆ ئەوەی خستەڕوو، "هەموو کات بەپێی دەستوور، رێککەوتنی سیاسی و بەرنامەی حکومەتەکان ئامادە بووین هاوکاری بکەین، بەتایبەتی لە کابینەی عەلی زەیدی لە بواری رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە ئەرکی خۆمان هەستاوین، چەندین کەسمان دەستگیر کردووە و رادەستمان کردوون کە لەلایەن سەرۆکوەزیران و دەستەی دەستپاکییەوە داواکرابوون."


وەزیری ناوخۆ دووپاتیکردەوە کە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە رێگەی بەیاننامەوە ناکرێت، "پێشمان گوتوون هەر بابەتێک جێگەی ناکۆکی بێت، ئامادەین بە دانیشتن و بەپێی یاسا و دەستوور چارەسەری بکەین." هاوکات دەستخۆشیی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە هاوهەڵوێست بوون و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد لەم پرسانەدا هاوهەڵوێست بن.


ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئاگاداربوون لە راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری کارگێڕی، دادوەری، ئەمنی و تەکنیکیی دەرکرد.


بەشێک لە رێکارەکان راستەوخۆ پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، لەوانە:


رێگریکردن لە هەرێمی کوردستان لە پێدانی رەزامەندی بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان تەنیا لە رێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت.


وەرگرتنی تەواوی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە.


راسپاردنی وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی (دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا) کە لە رووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان.


راسپاردنی هێزەکانی سنوور، وەزارەتی بەرگری و پۆلیسی وزە بۆ داخستنی دەروازە نافەرمییەکان، رێگە خۆڵ و لاوەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو پارێزگایانە و گرتنەدەست و چاودێریکردنی کێڵگە نەوتییەکان بە کامێرا.


ئەو بڕیارانەی بەغدا کاردانەوەی توندی لایەنە کوردستانییەکانی لێکەوتەوە؛ هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانیان بە "هێڵی سوور" ناوبرد و بزووتنەوەی گۆڕانیش بڕیارەکانی بە "لاوازکردنی بنەماکانی فیدراڵیزم" وەسف کرد و داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنە کوردستانییەکانی کرد.


بابەتی پەیوەندیدار

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە
کوردستان24-11-2026

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە

سەرۆک بارزانی: هەرێمی كوردستان ناچێتە ژێر باری بڕیاری نادەستووری و سەپاندنی ئیرادەی هیچ كەس و لایەنێك
کوردستان24-11-2026

سەرۆک بارزانی: هەرێمی كوردستان ناچێتە ژێر باری بڕیاری نادەستووری و سەپاندنی ئیرادەی هیچ كەس و لایەنێك

بزووتنەوەی گۆڕان: بڕیارەکانی عێراق پێشهاتێکی مەترسیدارە
کوردستان24-11-2026

بزووتنەوەی گۆڕان: بڕیارەکانی عێراق پێشهاتێکی مەترسیدارە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە