کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

کوردستان

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە
کوردستان24-11-2026

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە

بە درۆن هێرشکرایە سەر نزیک کەمپەکانی جێژنیکانی هەولێر و ئازادیی کۆیە
کوردستان24-11-2026

بە درۆن هێرشکرایە سەر نزیک کەمپەکانی جێژنیکانی هەولێر و ئازادیی کۆیە

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە
کوردستان24-11-2026

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە


رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا بڵاوکردەوە، تێیدا جگە لەوەی نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە، دەشڵێت، ئەوەی لەلایەن گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە، "پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات."


لە راگەیێندراوەکەیاندا کە ئەمڕۆ سێشەممە 24-11-2026 بڵاویانکردووەتەوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، "هەر رێکارێک لە دەرەوەی ئەو رێگایانەی دەستوور دیاریی کردوون، پێچەوانەی بنەمای جیاکردنەوە و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانە لەنێوان ئاستی فیدراڵی و هەرێمدا. هەروەها گیانی هاوبەشی و رێککەوتنی نیشتمانی لاواز دەکات، کە عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە. ئەم جۆرە رێکارانە لەجیاتی چارەسەر، کێشەکان ئاڵۆزتر دەکەن و ئاسایش و سەقامگیریی گشتی دەخەنە مەترسییەوە."


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، "دەبێت یەکلاییکردنەوەی هەر ناکۆکییەک لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا لەڕێگەی دەقەکانی ئەو دەستوورە و ئەو میکانیزمانەوە بێت کە دیاریی کردوون، نەک لەڕێگەی لێدوانی میدیایی و هەنگاوی تاكلایەنە." هەروەها داواش لە سەرجەم دامەزراوە فیدراڵییەکان دەکات، "گفتوگۆی راستەوخۆ و پابەندبوون بە دەقی دەستوور بکەنە بنەمای رێگەی چارەسەر."


دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان:


پەرلەمانی كوردستان بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ئەو راگەیەندراوەی ئەمڕۆ لەلایەن گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوكرایەوە، كە پێشێلی مافە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان دەكات. دەستووری عێراق سیستمی حوکمڕانیی وڵاتی بە فیدراڵی دیاری کردووە، دانی ناوە بە هەرێمی کوردستاندا وەک هەرێمێکی فیدراڵی، مافی پیادەکردنی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی پێداوە. هەرێمی کوردستان یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئەو سیستمە فیدراڵیەی دەستووری 2005 بنیاتی ناوە، و هەمیشە پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای ماف و ئەرکە دەستوورییەکان رێکخستووە.


ئێمە وەک دامەزراوەی یاسادانانی هەرێم و نوێنەری ئیرادەی گەلی کوردستان، پاراستنی پێگەی دەستووری و دەسەڵاتە یاساییەکانی هەرێم بە ئەرکێکی نیشتمانی و دەستووریی خۆمان دەزانین. دووپاتی دەکەینەوە کە هەر رێکارێک لە دەرەوەی ئەو رێگایانەی دەستوور دیاریی کردوون، پێچەوانەی بنەمای جیاکردنەوە و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانە لەنێوان ئاستی فیدراڵی و هەرێمدا. هەروەها گیانی هاوبەشی و رێککەوتنی نیشتمانی لاواز دەکات، کە عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە. ئەم جۆرە رێکارانە لەجیاتی چارەسەر، کێشەکان ئاڵۆزتر دەکەن و ئاسایش و سەقامگیریی گشتی دەخەنە مەترسییەوە.


لێرەوە دووپاتی دەكەینەوە، بەو پێیەی دەستوور یاسای باڵای وڵاتە، بۆیە دەبێت یەکلاییکردنەوەی هەر ناکۆکییەک لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا لەڕێگەی دەقەکانی ئەو دەستوورە و ئەو میکانیزمانەوە بێت کە دیاریی کردوون، نەک لەڕێگەی لێدوانی میدیایی و هەنگاوی تاكلایەنە. ئێمە پێشوازی دەكەین لە هەر هەوڵێک کە ئامانجی نەهێشتنی گەندەڵی و رێگرتن بێت لە پێشێلکاریە یاساییەکان، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێم. لێرەوە داوا لە سەرجەم دامەزراوە فیدراڵیەکان دەکەین گفتوگۆی راستەوخۆ و پابەندبوون بە دەقی دەستوور بکەنە بنەمای رێگەی چارەسەر، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بپارێزرێت.


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

24ی تشرینی دووەمی 2026


بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە
کوردستان24-11-2026

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە

بە درۆن هێرشکرایە سەر نزیک کەمپەکانی جێژنیکانی هەولێر و ئازادیی کۆیە
کوردستان24-11-2026

بە درۆن هێرشکرایە سەر نزیک کەمپەکانی جێژنیکانی هەولێر و ئازادیی کۆیە

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە
کوردستان24-11-2026

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە