Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان14-04-2026

لە سەیدسادق دوو تانکەر و 62 تۆن گاز دزراون و شۆفێرێکیان هەڵاتووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەرکان عەلی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەرکان عەلی

رۆژی بڵاوکردنەوە

14-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە


رووداو دیجیتاڵ

چیرۆکی رووداوێکی جیاواز و کەموێنە لە قەزای سەیدسادق؛ دوو شۆفێر بڕیاربوو بارە گازێکی شل بگەیێننە ئەفغانستان، تانکەرەکان و بارەکەیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەدزن و خاوەنەکەی تووشی زیانێکی دارایی گەورە دەکەن.
 
عەبدوڵڵا ئەحمەد، خاوەنی دوو تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنییە. رۆژی 14/8/2025 دوو شۆفێری بە کرێی مانگانەی 900 دۆلار بۆ هەر یەکێکیان گرت، تاوەکو 62 تۆن گازی شل لە سلێمانییەوە بگوازنەوە بۆ ئەفغانستان، بەڵام دوای 4 رۆژ، لەڕێگەی ناسیاوێکیەوە ئاگادارکرایەوە یەکێک لە تانکەرەکانی لە ناوچەی پیشەسازیی سەیدسادقە و خەریکی بۆیاخکردنین بۆ ئەوەی بێ ناسنامە بفرۆشرێت.
 
عەبدوڵڵا ئەحمەد، خاوەنی تانکەرەکان دەڵێت: "8 مانگە من بەدوای ئەم کەیسەوەم، چاوەڕێی بڕیارێکی دادپەروەرانەی دادوەر دەکەم تاوەکو مافەکانم بگەڕێتەوە. هەرچەندە بڕیاری گەڕانەوەی تانکەرەکان دراوە، بەڵام هێشتا هەندێک پارچەی تانکەرەکان لای پۆلیسن."
 
ئەو دوو شۆفێرە تەنیا تانکەرەکانیان نەدزیوە، بەڵکو بارە گازەکەشیان فرۆشتووە. بەهۆی ئەمەوە، عەبدوڵڵا ناچار بووە بڕی 361 وەرەقە وەک قەرەبووی گازەکە بداتە کۆمپانیاکە.
 
تانکەری دووەمیش چیرۆکێکی دیکەی هەیە؛ شۆفێرەکان بە 1,900 دۆلار بە ئاسنفرۆشێکیان لە دەربەندیخان فرۆشتبوو. ئاسنفرۆشەکە کە نەیویست رووخساری دیار بێت، دەڵێت: "دوای دوو رۆژ خاوەنەکەی هات و تانکەرەکەی بردەوە، دەرکەوت گازەکەیان فرۆشتووە. من سکاڵام لەسەر شۆفێرەکان تۆمار کردووە، بەڵام تائێستا دەستگیر نەکراون."
 
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوای چەند رۆژێک گەڕان، تانکەری دووەمیان دۆزییەوە و رەوانەی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدیان کرد. ئێستا بەپێی مادەی 453 لە یاسای سزادانی عێراقی (ناپاکی لە سپاردە) پەڕاو بۆ هەردوو شۆفێرەکە کراوەتەوە. یەکێک لە شۆفێرەکان دوای 3 مانگ بە کەفالەت ئازاد کراوە، بەڵام شۆفێری دووەم تائێستا دەستگیر نەکراوە و هەڵاتووە.