Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بڵند تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڵند تاهیر
19-05-2026
کوردستان
کوردستان19-05-2026

دروێنە و ئامادەکردنی قەرەخەرمان

0:00
0:00
قەبارەی دەق

بارانبارینی ئەمساڵ، بەرهەمی قەرەخەرمانی لە دەشتی کۆیە گەیاندووەتە لووتکە. جووتیارانی ناوچەکە، بە ژن و پیاوەوە، دەستیان بە دروێنە و ئامادەکردنی ئەم خواردنە فۆلکلۆرییە کردووە کە بە "ساوەری فەریک"یش دەناسرێت. 

نهێنیی تام و بۆنە تایبەتەکەی قەرەخەرمان لە جۆری گەنمی "رەشگوڵ" و شێوازی ئامادەکردنیدایە. جووتیاران پێش وشکبوونی تەواوەتی، گەنمەکە بە سەوزی دەدروونەوە و دوای وشککردنەوەیەکی کەم، دەیسووتێنن؛ ئەم پرۆسە دەبێتە هۆی ئەوەی توێکڵەکەی بە ئاسانی لە کاتی کوتان لە ئاشدا لێ ببێتەوە، بەبێ ئەوەی زیان بە ناوکە گەنمە سەوزەکە بگات.

دەشتی کۆیە و بەتایبەتی گوندەکانی "شەوگێر و باجەوان"، بە مەڵبەندی سەرەکیی باشترین قەرەخەرمان لەسەر ئاستی کوردستان دادەنرێن. ئەم بەرهەمە کە وەک پڵاو یان شۆربا ئامادە دەکرێت، لە ژەمە شاهانە و نەریتییەکاندا شوێنی خۆی کردووەتەوە؛ بەتایبەتی کاتێک لەگەڵ گۆشتی بەرخ و پەراسوودا پێشکەش دەکرێت.

کەوسەر مەمەند، ژنە جووتیارێکی گوندی شەوگێر، باس لەوە دەکات، هەرچەندە ئامادەکردنی قەرەخەرمان کارێکی تاقەتپڕوکێنە، بەڵام بەرهەمی ئەمساڵ ماندووبوونیانی بیر بردووەتەوە، بەجۆرێک تەنیا لە گوندەکەی ئەواندا زیاتر لە 25 تۆن بەرهەم هاتووە. قەرەخەرمانی ئەم ناوچەیە بەهۆی ناوبانگەکەیەوە، ئێستا رەوانەی دەرەوەی وڵاتیش دەکرێت و بووەتە ناسنامەیەکی کشتوکاڵی بۆ ئەو 13 هەزار جووتیارەی لە سنووری کۆیە خەریکی کشتوکاڵن.