رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى دوو فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پێدانى پله و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى سه‌ربازى ده‌رده‌كات. یەکێکیان بۆ پێدانی پلەی مولازمییە بە 210 ئەفسەری دەرچووی کۆلێژی قەلاچوالانە و ئەوی دیکەیان بەرزکردنەوەی پلەی 95 پلەدارە لەسەر میلاکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سهرۆكايهتیی هەرێمی کوردستان، دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، دواى به‌كۆتاهاتنى خولى پێنجى پێگه‌ياندنى ئه‌فسه‌ران له كۆلێژى سه‌ربازيى سێى قه‌ڵاچوالان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026/5/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، فه‌رمانى پێدانى پله‌ى مولازمى به (210) به‌شدارى خوله‌كه واژۆ كرد".
هه‌روه‌ها دەشڵێت، "له فه‌رمانێكى ديكه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، واژۆى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (95) پله‌دار له‌سه‌ر ميلاكى ده‌زگاى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ـ بهڕێوهبهرايهتيى گشتيى ئاسايش كرد. ئه‌م دوو فه‌رمانه له‌گه‌ڵ واژۆكردنيان، له ئەمڕۆوه كه‌وتنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
