Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان27-05-2026

ئومێد خۆشناو بۆ رووداو: گەردنی هەموو کەسێک ئازاد دەکەم جگە لە سەدام حوسێن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆلین حەمەدەمین

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوان سادق بۆ رووداو: هەوڵ هەیە دوای جەژن پارتی و یەکێتی و لایەنەکان کۆببنەوە
کوردستان27-05-2026

پشتیوان سادق بۆ رووداو: هەوڵ هەیە دوای جەژن پارتی و یەکێتی و لایەنەکان کۆببنەوە

کۆنسووڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی کرد
کوردستان27-05-2026

کۆنسووڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی کرد

جەژنی قوربانە و هاونیشتمانییان گەردن ئازادی لەیەکدی دەکەن
کوردستان27-05-2026

جەژنی قوربانە و هاونیشتمانییان گەردن ئازادی لەیەکدی دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییە ژینگەییەکان بن و دەشڵێت، وەک لایەنێکی کەسیی "گەردنی هەموو کەسێک ئازاد دەکەم، تەنیا سەدام حوسێن نەبێت."

رۆژی چوارشەممە 27ی ئایاری 2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە تۆڕی میدیایی رووداوەوە پیرۆزبایی جەژنی لە خەڵکی کوردستان و حاجیان کرد و رایگەیاند، "داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین هاوکارمان بن لە پارێزگاریکردن لە ژینگەی شارەکەمان؛ ئەو هاووڵاتییانەی قوربانی دەکەن پێویستە بەپێی ئەو رێکارانە بێت کە دیاریکراون بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی بۆ خەڵک و ژینگە پیس نەبێت."

بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و سیمای شارەکە لە رۆژانی جەژنی قورباندا، 22 شوێنی بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی تەرخان کرد و داوا لە هاووڵاتییان دەکەن پابەند بن بە فڕێدانی زبڵ تەنیا لەو شوێنانە.


پارێزگاری هەولێر باسی لە گرنگیی لێبوردەیی کرد، کە هەمیشە لە شەوانی قەدر و جەژنەکاندا گەردنی ئەو کەسانە ئازاد دەکات کە شتێکیان بەرامبەر کردووە.

ئومێد خۆشناو دەڵێت، "هەمیشە لێبوردەیی یەکێکە لە جوانترین سیفاتەکانی مرۆڤ، منیش گەردنی هەموو کەسێک ئازاد دەکەم، بەڵام تەنیا گەردنی سەدام حوسێن ئازاد ناکەم، چونکە ئەو هۆکاری شەهیدبوونی باوکم بوو."