Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ناوچەیەکی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ناوچەیەکی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان28-05-2026

دەیان هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان؛ "هۆتێلەکان پڕبوون"

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەڵوێستی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی
کوردستان28-05-2026

هەڵوێستی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی

کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجییان دیاری کرا
کوردستان28-05-2026

کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجییان دیاری کرا

لە خورماتوو ئاگر لە خەلەی دوو جووتیاری کورد بەردەدرێ
کوردستان28-05-2026

لە خورماتوو ئاگر لە خەلەی دوو جووتیاری کورد بەردەدرێ



رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی گەشتوگوزار دەڵێن، بەراورد بە جەژنی رەمەزان گەشتیاری زیاتر لە نێوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. سەرۆکی لقی میوانخانەکانی دهۆک دەڵێت، "90%ـی هۆتێلەکان پڕن لە گەشتیار".


رۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئایاری 2026، گۆران قادر، گوتەبێژی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەیان هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەکانی پارێزگاکەیان کردووین و هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاتنیان کراوە.

گوتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی گوتی: "بڵاوکراوەمان بە زمانە جیاوازەکان بەسەر گەشتیاراندا دابەشکردووە، سەنتەری زانیارییمان لە شەقامی سالم هاوکاریی گەشتیاران دەکات، رێکارە ئەمنییەکانیان بە کەمترین ماوە بۆ کراوە و لە بازگەکانەوە پێشوازیمان لێکردوون".

لە سلێمانی نزیکەی 380 هۆتێلی گەشتیاری، 50 هۆتێلی میللی، 8 هۆتێلی پێنج ئەستێرە و سەتان کابینە و کەپری گەشتیاری هەن.

گۆران قادر گوتی: "هۆتێل و مۆتێلەکان بە هەموو توانایانەوە لەکاردان، هەروەها چێشتخانە و رێستۆرانتەکان پێش جەژن ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێ کراوەبن و پێشوازی لە گەشتیاران بکەن".

هاوکات نەریمان فازڵ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاتنی گەشتیاران زۆر باشە و ژمارەیەکی زۆر هاتوون، بەراورد بە جەژنی رەمەزان رێژەکە زۆر زیادیکردووە، چونکە لەو جەژنەدا جەنگ هەبوو".

بەگوێرەی ئاماری چێشتخانە و میوانخانەکان، لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 445 هۆتێل و مۆتێل، 47 گوندی گەشتیاری و سەتان کەپری گەشتیاری هەن.

گوتەبێژی گەشتوگوازی هەولێر گوتی: "سێ رۆژە گەشتیار دێت، ئەمڕۆ و سبەی هاتنی گەشتیار هەر دەمێنێ، زۆرینەی میوانخانە و هۆتێلەکان گیراون و پڕن لە گەشتیار".

هاوشێوەی هەولێر و سلێمانی، لە بۆنەکاندا گەشتیاران سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای دهۆک دەکەن، کە نزیکەی 900 شوێنی گەشتیاری هەن و 145ـیان هۆتێلن، ئەمە جگە لە بوونی نزیکەی 250 ناوچەی گەشتیاری.

شێخ ئیحسان عیسا، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان، رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەشتیارێکی زۆر هاتوون و 90%ـی هۆتێل و مۆتێلەکان پڕبوون لە گەشتیار".

شێخ ئیحسان دەڵێ، جگە لە گەشتیاری نێوەڕاست و خوارووی عێراق، لە پارێزگاکانی هەولێر، هەڵەبجە و سلێمانییەوە هاونیشتمانییان بۆ پشووەکانی جەژن سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردووە.

پارێزگای هەڵەبجە چەندین ناوچەی گەشتیاری بەناوبانگی هەیە، لەوانە سەیرانگەکانی بیارە و زەڵم لە دەڤەری هەورامان.

هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەشتیارێکی زۆر هاتوون، هەموو ئامادەکارییەک کراوە و شوێنی مانەوەش بۆ ئەو گەشتیارانە هەیە کە بیانەوێ بمێننەوە".

لە سنووری هەڵەبجە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە هۆتێل و مۆتێل کەمن. هەورامان جەلال گوتی: "کۆشک، کابینە و خانووی گەشتیاری زۆر دروستکراون و ئامادەن بۆ پێشوازی لە گەشتیاران".