Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەستپێکی خوێندن لە قوتابخانەیەکی خوێندنی کوردی لە کەرکووک. وێنە: رووداو

دەستپێکی خوێندن لە قوتابخانەیەکی خوێندنی کوردی لە کەرکووک. وێنە: رووداو

کوردستان30-05-2026

خوێندنی کوردیی لە کەرکووک: لە دەرچوونی قوتابیاندا پلەی یەکەممان بەدەستهێنا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دهۆک، نزیکەی 18 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دا دابەشدەکرێن
کوردستان30-05-2026

دهۆک، نزیکەی 18 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دا دابەشدەکرێن

کەشی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ پلەی گەرما دادەبەزێ و لە هەندێک ناوچە پێشبینیی بارانبارین دەکرێ
کوردستان30-05-2026

کەشی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ پلەی گەرما دادەبەزێ و لە هەندێک ناوچە پێشبینیی بارانبارین دەکرێ

ئۆتۆمبێلێک لە مەریوان کەوتە نێو بەنداوێک و دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا
کوردستان30-05-2026

ئۆتۆمبێلێک لە مەریوان کەوتە نێو بەنداوێک و دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیاتاڵ

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێ، لە دەرچوونی قوتابیانی شەشی سەرەتایی، رێژەی دەرچوونیان بۆ یەکەم جار گەیشتووە بە 85% و یەکەمی ئاستی پارێزگاکەبوون لە دەرچووندا.

کامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردیی لە کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەنجامی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی شەش راگەیێندرا، رێژەی دەرچوونی قوتابیانی کورد 85%ـە و یەکەمی ئاستی پارێزگای کەرکووکین لە دەرچووندا".

کامەران عەلی گوتی: "ساڵانی پێشوو رێژەی دەرچوونمان 60% بوو؛ هیچ کات 65%ـی تێپەڕ نەکردووە، بەڵام ئەوکاتیش هەر لە یەکەمدا بووین. خۆشبەختانە ئەم ساڵ رێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و 15% پێش خوێندنی عەرەبیی کەوتووین".

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک گوتی، حەوت هەزار قوتابی خوێندنی کوردیی تاقیکردنەوەی شەشی سەرەتاییان کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، "ساڵانی رابردوو بە تاقیکردنەوەکانی خوولی یەکەم و دووەم رێژەی دەرچوونمان دەگەیشتە 85% نەوەکو خولی یەکەم".

کامەران عەلی گوتی: "مامۆستایانی خوێندنی کوردی ئەم ساڵ پلانی وردیان دانا بۆ قوتابییەکان بۆ ئەوەی رێژەی دەرچوون بەرزبێتەوە، بۆ نموونە رۆژێک پێش تاقیکردنەوە قوتابییەکانیان بانگ دەکردەوە بۆ قوتابخانە و وانەکانیان بیردەهێنانەوە".

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاماژەی بە پلانێکی دیکە کرد کە هۆکار بووە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی دەرچوون و گوتی: "دوو هەفتە پێش تاقیکردنەوەکان تاقیکردنەوەی نافەرمیمان لە شێوازی پرسیارە فەرمییەکان بۆ قوتابیان کرد، بۆئەوەی ئاشنابن بە پرسیارەکان و چۆنێتی وەڵامدانەوەیان".

بەشی خوێندنی کوردیی لە کەرکووک نزیکەی 100 هەزار قوتابیی هەیە، هەموو شایستەکانیان سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە و تەنیا تاقیکردنەوەکانیان سەر بە حکومەتی ناوەندیی عێراقە.