رووداو - هەولێر ئەمڕۆ شەممە یەکەم کاروانی حاجییان بە دوو قۆناخ گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، بەشێکیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەوانی دیکەش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن کەسوکاریانەوە پێشوازییان لێکرا. ئیبراهیم بەرزنجی، گوتەبێژی پرۆسەی حاجییانی ساڵی 2019 بە رووداوی راگەیاند: "بەداخەوە ئەمساڵ دوو حاجی کورد کۆچی دواییان کرد، ئێستا حەوت هەزار و 128 حاجییە لە تەندروستییەکی باشدان و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان".