رووداو - هەولێر
ماوەی چوار ساڵە مۆزەخانەی بەرد و گەوهەرەکان لەسەر قەڵای هەولێر کراوەتەوە کە بەرد و گەوهەری زۆربەی وڵاتانی تێدایە. زۆربەی ئەو کەسانەی سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن، خەڵکی بیانی و گەشتیارن.
سه‌ربه‌ست مه‌جید عومەر، خاوه‌نی مۆزه‌خانه‌ی به‌رد و گهههرهكانە. ماوه‌ی 35 ساڵە خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ردانه‌یه و چوار ساڵیشه له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر مۆزهخانهکەی کردووەتەوە.
ئەم مۆزەخانەیە له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق یه‌كه‌م مۆزه‌خانه‌یه بۆ به‌رد و گهههرهكان و، له‌لایەن هه‌ردوو حكومه‌تی هەرێمی كوردستان و عێراق دانی پێدانراوه.
