رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگاکە تابلۆی رێنوێنی و ئاگادارکردنەوەیان لەو شوێنە ئاوییانە داناوە کە مەترسین لەسەر ژیانی گەشتیاران و مەلەکردن تێیان دا قەدەخە کراون.
رۆژی سێشەممە، 7-7-2026 چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ماوەی دوو رۆژە تیمێکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، تابلۆی ئاگادارکردنەوەمان لە شوێنە گەشتیارییەکانی سنوورەکە دانا."
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، دانانی تابلۆکان ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە مەترسین لەسەر ژیانی گەشتیاران.
بە گوێرەی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، تابلۆکانی ئاگادارکردنەوە لە ناوچە گەشتیارییەکانی "ئەحمەدئاوا، سەرچاوەی زەڵم، دوازدە ئیمام، نەورۆڵی و سازان" دانراون.
هۆکاری هەڵواسینی تابلۆکان و قەدەخەکردنی مەلەوانی لە بەشێک لە سەرچاوە ئاوییەکانی هەڵەبجە بۆ رووداوەکانی خنکانە کە لەم ساڵدا روویانداوە، گەشتوگوزاری هەڵەبجە وای گوت.
چیا قاسم گوتیشی، "دانانی ئەو تابلۆیانە بۆ ئهوهیه كه گهشتیاران نزیک ئاوهكان نهكهونهوه، تاوەکو رووبهڕووی رووداوی نهخوازراو روونەدا."
بهڕێوهبهرایهتییهكه داوا لە گەشتیار و سەردانیکاران دەکات، پابەندی رێنوێنییەکان بن و لە قەراخ سەرچاوە ئاوییە "مەترسیدارەکان" دووربکەونەوە و مەلە نەکەن.
.png&w=3840&q=75)



