رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە 9 دووکان و چەندین قاسەیان بڕیبوو؛ بڕی 20 بۆ 25 ملیۆن دیناریان دزیوە.
کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "12ی تەممووز لە رووداوێکی دزیکردن لە بازاڕی کارەبای گەڕەکی سێتاقانی هەولێر ئاگادار کراینەوە و بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی ناوەند) بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە دەستپێکرد."
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، دوای 5 رۆژ لێکۆڵینەوە سێ کەس دەستگیر کران، کە بە شێوەی باند کاریان کردووە، "چەندین قاسە و نزیکەی 20 بۆ 25 ملیۆن دیناریان دزیبوو."
کیفاح حەسەن روونیکردەوە، تۆمەتبارەکان پێشینەی دزیکردنیان هەبووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، دوای دەستگیرکردنیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاساییان بۆ رێکخراوە تاوەکو رووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە.
_-_Copy.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
