رووداو دیجیتاڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانەی لە دوای تەممووزی 2024ـەوە دامەزراون، دەکرێت. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ (هەینی، 24-07-2026) بڵاوکرایەوە، رۆژی یەکشەممە (26ـی تەممووز) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر هەمان رۆژ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای (01-07-2024) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون. سەبارەت بە سەرچاوەی دابینکردنی پارەی مووچەکانیان، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە شایستە داراییەکانی ئەم مامۆستا و فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. لە هەرێمی کوردستاندا 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن، کە نزیکەی 38 هەزار کەسیان مامۆستان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆیە.
هەواڵە ناوخۆییەکان24-07-2026قایمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات پێشەکی پارەی مۆلیدە بدەن
هەواڵە ناوخۆییەکان24-07-2026بەهۆی تەقینی گاز لە ئیدارەی راپەڕین منداڵێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون