رووداو دیجیتاڵ
منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ لەنێو بێشکەدا لە سنووری قەزای بەردەڕەش خنکا. قایمقامی قەزاکە دەڵێ، پەتی لە ملی گیرببوو و بەو هۆیەوە خنکاوە.
رۆژی هەینی، 16ــی تشرینی یەکەمی 2026، بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەرەش سەر بە (پارێزگای دهۆک) بە رووداوی گوت: "منداڵەکە تەمەنی هەشت مانگە و لە نێو بێشکەدا خەوێندرابوو. کەسوکارەکەی ئاگادار نەبوون کە پەتی بێشکەکە لە ملی گیرببوو و هەر بەو هۆیەوە خنکاوە".
قایمقامی بەردەڕەش گوتیشی: "منداڵەکە ناوی (یوسف محەممەد)ە و دانیشتووی ناحیەی بەرتڵەن، بە سەردان هاتبوونە ماڵی باپیری لە قەزای بەردەڕەش".
بەگوتەی قایمقامی قەزاکە، منداڵەکە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.


