رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری ناحیەی تەکیەی جەباری، پۆلیسی دارستان و ژینگە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بە چەکی تاپڕ گورگێکی کوشتبوو.
هاشم عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رۆژی چوارشەممە 21-10-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیەی جەباری، سەر بە بەشی قەرەهەنجیر، لە کاتی دەرچوونێکدا بۆ سنوورەکەیان، راوکەرێکیان دەستگیرکردووە"
گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، تۆمەتبارەکە بە چەکی تاپڕ گورگێکی کوشتبوو.
بە گوتەی هاشم عەلی، تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە تاوەکو رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.


.jpg&w=3840&q=75)