رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8 پلەی رێختەر سنووری شارەدێی دێربوونی لە دهۆک هەژاند، جێگری پارێزگار دەڵێ، هیچ زیانێکی نەبووە.
رۆژی شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیک کاژێر 04:00ـی ئێوارە بوومەلەرزەیەک ناوچەی دێربوونی هەژاندووە کە دەکەوێتە نزیک ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ."
جێگری پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، گوڕی بوومەلەرزەکە 3.8 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
مەجید سەید ساڵح دڵنیاییدا کە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە.




