رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە لە پارێزگای نەجەف هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک و دایک و کوڕێکیان کوشتبوو، دواتریش پارە و ئۆتۆمبێلی ماڵەکەیان دزیبوو و بەرەو هەولێر هەڵاتبوون.
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر کە ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەوەی لە لایەن لێژنەی هاوئاهەنگیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە لە 25ـی 10ـی 2026 لە پارێزگای نەجەف تاوانێکی کوشتن کراوە، دوای ئەوە تیمەکانی ئاسایش دەستیان بە بەدواداچوون کردووە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێ: "دوو تۆمەتبار هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە پارێزگای نەجەف و دوو ئەندامی ئەو خێزانەیان (دایکێک و کوڕەکەی) کوشتبوو؛ دواتریش ئۆتۆمبێل و بڕێک پارەی ئەو خانەوادەیەیان دزیبوو و بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوون."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر شوێنی مانەوەی ئەو دوو تۆمەتبارەیان لە شاری هەولێر دەستنیشان کردووە و پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانراوە هەردوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی (م. ف. ع.) و (ح. هـ. ح.) دەستگیر بکرێن.


.png&w=3840&q=75)
.webp&w=3840&q=75)
