رووداو دیجیتاڵ
پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی لە کارکردنی پڕۆژەی رووناکی، ئەمڕۆ کارەبای چەند گەڕەکێکی هەولێر دەبڕدرێت و هەر ئەمڕۆ ئاسایی دەبێتەوە.
پڕۆژەی رووناکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی بەردەوامیی کارەکانی پڕۆژەی رووناکی لە بەستانی پێوەری زیرەک و کارەکانی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا، ئەمڕۆ کارەبای کۆمەڵێک گەڕەکی شاری هەولێر دەپچڕێت".
پڕۆژەکە دەڵێت: "بەپێی پلانی پڕۆژەی رووناکی، دوای کاژێر پێنجی ئێوارە کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
ئەو گەڕەکانەی ئەمڕۆ کارەبایان دەبڕدرێت ئەمانەن: کورانی ئەلبان، رزگاری، کرێکاران، کوردستان، بەهار، ئازادی، ماجیداوە، راستی، نیشتمان، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەب، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەدین، کوران عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، رووناکی، مەنتکاوە.
پڕۆژەی رووناکی ئەرکی دابینکردنی کارەبای 24 کاژێرییە بۆ هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئەمڕۆ کارەبای سەنتەری چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و بەشێکی قەزا و ناحیەکان کارەبایان بووە بە 24 کاژێری و بەگوێرەی پڕۆژەکە، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاژێری.


