کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پرۆژەی رووناکی: لە پەیوەندیداین بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی کارەبا بۆ دانیشتووانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون

پرۆژەی رووناکی: لە پەیوەندیداین بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی کارەبا بۆ دانیشتووانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون

هەواڵە ناوخۆییەکان

روونکردنەوەی حکومەت لەبارەی نرخی کارەبا لە پرۆژەکاندا

سیروان عەباس

سیروان عەباس

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی بەنزین لە هەولێر دابەزی؛ لیترێکی نۆرماڵ بە کۆ بە 1280 دینارە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

نرخی بەنزین لە هەولێر دابەزی؛ لیترێکی نۆرماڵ بە کۆ بە 1280 دینارە

'خواستی چوون بۆ عومرە کەمبووە' نرخی گەشتێکی عومرە بۆ 275 دۆلار دابەزی
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

'خواستی چوون بۆ عومرە کەمبووە' نرخی گەشتێکی عومرە بۆ 275 دۆلار دابەزی

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

رووداو دیجیتاڵ


سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، حکومەتی هەرێمی کوردستان میکانیزمی کاتیی نرخی کارەبای موەلیدەی بۆ هاوبەشانی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون دیاریکردووە، کە بەجیا لە بری پسوولەی رووناکی وەردەگیرێت و تێچووی بەکارخستنی موەلیدەکان لەبەرچاو دەگرێت.


ئەو سەرچاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردووە ئاماژە بەوەش دەکات، لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیدارەی ئەم پڕۆژانە بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان، هەروەها ئەم نرخانە لەگەڵ ئیدارەی ئەم پڕۆژانەدا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان و لیژنەی خەدەمات (خزمەتگوزاری) داڕێژراون.


بەگوێرەی روونکردنەوەکەی حکومەت، کرێی خزمەتگوزاریی کارەبای موەلیدە مانگانە بەپێی جۆر و رووبەری یەکەکە دەستنیشان دەکرێت و ئەم نرخانە پشت دەبەستن بە کاژێرەکانی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا بەپێی هەر پارێزگایەک.


"بەپێی بەدواداچوونەکان، کارەبای زۆربەی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون بە تێکڕا 23 بۆ 24 کاژێر بووە لە مانگەکانی 9 و 10دا، بەڵام بەهۆکاری ئەم بارودۆخەی ئێستا، کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمیکردووە. ئەم نرخانە لە کاتێکدا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیدارەی پڕۆژەکان و لەپێش بارودۆخی ئێستادا داڕێژرابوون."


لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، پێشتر ئەم وەبەرهێنەرانە زەویی ئەم پڕۆژانەیان وەک زەویی وەبەرهێنان وەرگرتووە و هیچ پارەیەکیان نەداوە، بەڵام ئێستا نایانەوێت تێچووی خزمەتگوزاریی کارەبای موەلیدەی پڕۆژەکانیان هەڵبگرن و داوای نرخێکی زۆر لە هاووڵاتییانی نیشتەجێی پڕۆژەکانیان دەکەن.


نرخەکانی کارەبای موەلیدە لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر و دهۆک


بەگوێرەی خشتەی نرخەکان بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، نرخی خزمەتگوزاریی کارەبای موەلیدە بۆ هەر مانگێک بەم شێوەیە دیاریکراوە:


شوقەی بچووک کە رووبەرەکەی لە 0 تاوەکو 100 مەتر دووجایە، بڕی 20,000 دینار

شوقەی مامناوەند بە رووبەری 101 تاوەکو 150 مەتر دووجا، 29,000 دینار

شوقەی گەورە بە رووبەری 151 تاوەکو 200 مەتر دووجا، 39,000 دینار

شوقەی زۆر گەورە، رووبەرەکەی زیاترە لە 200 مەتر دووجا، بڕی 48,000 دینار


هەرچی پەیوەستە بە ڤێلا و یەکە بازرگانییەکان لە هەولێر و دهۆک، بەمشێوەیە:


ڤێلای بچووک بە رووبەری 0 تاوەکو 200 مەتر دووجا بڕی 39,000 دینار

ڤێلای مامناوەند بە رووبەری 201 تاوەکو 300 مەتر دووجا بڕی 58,000 دینار

ڤێلای گەورە کە رووبەرەکەی زیاترە لە 300 مەتر دووجابێ، 200 دینار بۆ هەر مەتر دووجایەک هەژمار دەکرێت بە مەرجێک زۆرترین بڕ لە 400,000 دینار تێنەپەڕێت.


هەروەها بۆ یەکەی بازرگانیی بچووک بە رووبەری 0 تاوەکو 25 مەتر دووجا بڕی 20,000 دینار و، بۆ یەکەی بازرگانیی گەورە کە رووبەرەکەی زیاترە لە 25 مەتر دووجا، 800 دینار بۆ یەک مەتر دووجا دیاریکراوە و زۆرترین بڕ 400,000 دینارە.


نرخەکانی کارەبای موەلیدە لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی و هەڵەبجە


سەبارەت بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، نرخی مانگانەی خزمەتگوزاریی کارەبای موەلیدە بەم شێوەیە دیاریکراوە:


شوقەی بچووک بە رووبەری 0 تاوەکو 100 مەتر دووجا بڕی 7,000 دینار

شوقەی مامناوەند بە رووبەری 101 تاوەکو 150 مەتر دووجا بڕی 10,000 دینارە

شوقەی گەورە بە رووبەری 151 تاوەکو 200 مەتر دووجا بڕی 13,000 دینار

شوقەی زۆر گەورە بە رووبەری زیاتر لە 200 مەتر دووجا بڕی 16,000 دینار


بۆ ڤێلا و یەکە بازرگانییەکانیش لە سلێمانی و هەڵەبجە، نرخەکان بەمجۆرەن:


ڤێلای بچووک بە رووبەری 0 تاوەکو 200 مەتر دووجا بڕی 13,000 دینار

ڤێلای مامناوەند بە رووبەری 201 تاوەکو 300 مەتر دووجا بڕی 20,000 دینار

ڤێلای گەورە کە رووبەرەکەی زیاترە لە 300 مەتر دووجا، 67 دینار بۆ هەر مەتر دووجایەک وەردەگیرێت و زۆرترین بڕ 133,000 دینارە

لە بەشە بازرگانییەکەشدا، بۆ بازرگانیی بچووک بە رووبەری 0 تاوەکو 25 مەتر دووجا بڕی 7,000 دینار و، بۆ بازرگانیی گەورە بە رووبەری زیاتر لە 25 مەتر دووجا بڕی 267 دینار بۆ یەک مەتر دووجا دیاریکراوە و زۆرترین بڕ 133,000 دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی بەنزین لە هەولێر دابەزی؛ لیترێکی نۆرماڵ بە کۆ بە 1280 دینارە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

نرخی بەنزین لە هەولێر دابەزی؛ لیترێکی نۆرماڵ بە کۆ بە 1280 دینارە

'خواستی چوون بۆ عومرە کەمبووە' نرخی گەشتێکی عومرە بۆ 275 دۆلار دابەزی
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

'خواستی چوون بۆ عومرە کەمبووە' نرخی گەشتێکی عومرە بۆ 275 دۆلار دابەزی

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە